"تیرۆری سۆران تیرۆری سیاسیانه‌یه بۆ سه‌ركووتی ده‌نگه ئازاده‌كان"
"تیرۆری سۆران تیرۆری سیاسیانه‌یه بۆ سه‌ركووتی ده‌نگه ئازاده‌كان"
ناوه‌ندی چاك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌تیرۆری سۆران مامه حه‌مه تیرۆری سیاسیانه‌یه بۆ سه‌ركووتی ده‌نگه ئازاده‌كان له‌شاری كه‌ركوك. له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ناوه‌ندی چاك كه‌كۆپییه‌كی ده‌ست سایتی هاوڵاتی كه‌وتووه هاتووه"لامان ڕوونه ئه‌م تاوانه‌ش درێژه‌ی ئه‌و تیرۆره سیاسیانه‌یه كه‌بۆ سه‌ركووتی ده‌نگه ئازاده‌كان له‌شاری كه‌ركووك په‌یڕه‌و ده‌كرێت". ئاماژه به‌وه‌شده‌كات"ئێمه دلنیای ئه‌و ده‌سته تیرۆریسته ده‌که‌ینه‌وه، که تیرۆری کاکه سۆران وه‌ک تیرۆری سیاسیانه‌ی (شێخ ستار) به‌سانایی به‌سه‌ریانا تێناپه‌ڕیت، له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ به دادگاییگه‌یاندنیان به‌رده‌وام ده‌بین". له‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی چاكدا هاتووه، كه‌پێش چه‌ند ڕۆژێك سۆران مامه حه‌مه ئاگاداریانی كرده‌وه‌ته‌وه له‌وه‌ی ژیانی له مه‌ترسیدایه. ناوه‌ندی چاك داوا ده‌كات هه‌موو رۆژنامه‌نووسان‌و ناوه‌نده سیاسیه‌کانی ئه‌وڕپی له‌مافی مڕۆڤ، په‌رله‌مان، میدیاکان و رێکخراوه مرۆڤدۆسته جیهانیه‌کان له به‌رامبه‌ر زه‌نگی تیرۆر له‌کوردستان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
|
|