باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كوشتنی سۆران مامه حه‌مه ئیدانه ده‌كات...
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا گۆڤاری لڤین ئاگادارده‌کاته‌وه که ئه‌مریکا به‌وردی چاودێری ئه‌و رووداوه ده‌کات
له‌لایه‌ن سه‌رۆك تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك هاوه‌رد كیگان و جێگری سه‌رۆك تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی له هه‌ولێر لوسی تاملین سه‌باره‌ت به كوشتنی رۆژنامه‌نوسی گۆڤاری لڤین سۆران حه‌مه له كه‌ركوك. هه‌واڵی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی گۆڤاری لڤین سۆران حه‌مه به‌و شێوازه ترسنۆكانه‌یه به قوڵی غه‌مباری كردین كه له به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا له ئێواره‌ی 21/7 له كه‌ركوك ئه‌نجامدرا و خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ خه‌ڵکی عێراق له به توندی ئیدانه‌كردنی ئه‌م په‌لاماره وه‌حشی و بێ مانایه‌دا. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و پشتگیری خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سۆران و هاوڕێ و هاوكارانی ده‌كات. گیان له‌ده‌ستدانی تراژیدیانه‌ی سۆران بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌و رادده‌ی توندوتیژیه‌یه كه دوژمنانی دیموكراسی به‌ره‌وپیری ده‌چن له پێناو هێرش كردنه سه‌ر میدیایه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و زیندوو. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی پشتگیری به‌هێزی خۆی له رۆژنامه‌نوسیی سه‌ربه‌خۆ له عێراقدا و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئیش له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا بكات بۆ مسۆگه‌ركردنی ژینگه‌یه‌ك كه تیایدا میدیای سه‌ربه‌خۆ نه‌شونما بكات. بۆزانیاری زیاترتان، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به فه‌رمی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤینی دڵنیا كردوه‌ته‌وه كه حكومه‌تی ئه‌مریكا چاودێری ئه‌و روداوه ده‌كات، ده‌توانن بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤینه‌وه بكه‌ن.
|