ڤیدیۆ: ئەو نەخۆشەی لە هەولێر جێگەی نەکرایەوە گیانی لەدەستدا

جێی ئاماژەیە پێشتر بەرپرسانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولیر ڕونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو بابەتە بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولیر

دوای ئه‌وه‌ی نەخۆشیک له‌ یه‌كیك له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ولێر بەبێ ئامادەکاری و هەماهەنگی و بێ بڕیاری پزیشک لەلایەن خانەوادەکەیەوە بێ پرس کردن و لەسەر بەرپرسیارەتی خۆیان دەگواستریتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات نەوەک ڕزگاری وە له‌ژێر چاودێری چڕ بووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا بێت و لەسەر ئامیری هەناسەی دەستکردە و لەژێر سڕکردن دایە بەلام لەبەر نەبوونی شوێن لە بەر تەواوی پڕبوونی نەخۆشخانەکە و بەشی RCU هەوڵی دابینکردنی شوێن دەدرێت لە نەخۆشخانەکانی تر تەنانەت ئه‌وكات په‌یوه‌ندی به‌ ته‌ندروستی هه‌ولێر كرا بۆ دابینكردنی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چری هه‌ناسه‌دان به‌هۆی پڕبوونی نه‌خۆشخانه‌كان و نەمانی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان كه‌ زۆر جار له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كانیش بۆ ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشانه‌ شوێن نامێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت له‌ ڕووی مرۆڤایه‌تی و یاسایی و پزیشکیەوە نه‌خۆشێك ده‌ر‌بهێنرێت و نه‌خۆشێكی تر له‌ شوێنی دابنرێت بۆیە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت بۆ نەخۆشخانەیەکی تر بەلام بەداخەوە كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه‌ هەماهەنگی ناکەن و ئاژاوە و پشێوی دروست دەکەن هەروەک له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كەدا دیارە نەخۆش لەناو نەخۆشخانە و لەبەردەم پزیشکانە ئایا چۆن وەرناگیرێت ئەگەر لەناو عنایە دابێت، كه‌به‌داخه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاوبووەته‌وه‌ گوایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ وه‌ربگرێت و به‌شیوه‌یه‌كی تر باسی لیوە ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتیکدایه‌ كه‌ فریاکه‌وتنی ڕۆژهه‌لات ڕۆژانه پیشوازی لە زیاتر لە‌ 1200نه‌خۆش ده‌كات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و نزیكه‌ی 50 نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتر لە 100 نه‌خۆش دەخەوێندیت و‌ به‌رده‌وام پڕه‌ له‌ نه‌خۆش و له‌ لایه‌ن پزیشكان و كارمه‌ندانی تەندروستیەوە خزمەت دەکرێن.

ڤیدیۆی نەخۆشەکە، کلیک بکە


PM:03:25:21/04/2017

ئه‌م بابه‌ته 2049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بەهاوردەکردنی چیمەنتۆی فەل نادەم
سەرۆكایەتی هەرێم: خالقی پشتیوانی لە کارەکانی بارزانی دەکات
ئومێد خۆشناو: پەکەکە تاقمێکی سەرلێشێواون
مەسرور بارزانی: هیوادارین بەهەڵە بۆردومانی شنگال کرابێت
پێشتر لڤین بڵاویکردەوە:
ئەردۆغان فەزیحەیەکی بارزانی ئاشکرا دەکات
هاتووچۆی هه‌ولێر: ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و فول جامڕەش قەدەغەیە
هاوردەکردنی مریشک کەم دەکرێتەوە
ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و بارزانی
تره‌مپ و ئیڤانكا قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌شتیوانێكی ئاسمانی ده‌كه‌ن
یەپەگە ژمارەی قوربانییەکانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی راگەیاند
وتار
وەرزش
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
گۆڤاری لڤینی نوێ
بەشداریکردن