پارتی به‌كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مان ڕازییه‌

هه‌فته‌نامه‌ی چاودێر له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ده‌ستیان كه‌وتووه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مان ڕازی بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌ پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌ كه‌ گۆڕان پێی وایه‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سوودی نابێت ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م كاری په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بێت.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ هه‌فته‌نامه‌ی چاودێری ڕاگه‌یاندووه‌"تا ئێستا هیچ جۆره‌ پرۆژه‌یه‌ك به‌ ڕه‌سمی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌نه‌دراوه‌ته‌  بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن".

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاشیگه‌یاندووه‌"كه‌ هه‌ڵوێستی گۆڕانی هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج كارابكرێته‌وه‌ و دواتریش ڕاسته‌وخۆ ده‌ستببرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
PM:04:07:17/07/2017

ئه‌م بابه‌ته 9668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
جێگرەکەی مەسعود بارزانی کۆچی دوایکرد
فراکسیۆنی یەکگرتوو: هەڵوەشانەوەی سەرۆکایەتی هەرێم خزمەت بە دۆخەکە دەکات
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە: جموجۆڵی حەشدی شەعبی بەردەوامە
فراكسیۆنی گۆڕان: كودەتایە بەسەر شەرعیەتدا کرا
مەخمور: شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان تەقەی تێکەوت
پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو هەشت مانگ پەرلەمانیان درێژ کردەوە
بێگەرد تاڵەبانی کرایە سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
پارتی: حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی خیانەتە
وتار
وەرزش
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
گۆڤاری لڤینی نوێ
بەشداریکردن