ئەمریکا هێزەکانی مارێنز دەخاتە ئامادەباشی

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی "فۆرن پۆلیسی" ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: "ئێمه‌ پلانێكی تایبه‌تمان بۆ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر توندوتیژیه‌ك ئاماده‌كردووه‌"، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان كردۆته‌وه‌، وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كی پێشوه‌خته‌، هێزێكی فیرقه‌ی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ره‌وانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه‌، كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان لێیه‌.

سایتی "فۆرن پۆلیسی" ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێكس تیله‌رسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش بۆ برۆكسل كردووه‌‌ و بڵاویكردۆته‌وه‌، تیله‌رسۆن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیانه‌وه‌ به‌ساردی پێشوازی لێكراوه‌. هاوكات سایتێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه‌، به‌رپرسانی ئه‌وروپی له‌ واشنتۆن ناڕازین.


فۆرن پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری تره‌مپ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم و ناساندنی ئه‌و شاره‌ وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل به‌ ده‌رفه‌ت وه‌رگرتووه‌، بۆئه‌وه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا بكات و ره‌خنه‌بارانی بكات.


هاوكات به‌رپرسانی ئه‌منی ئیسرائیلیش رایانگه‌یاند، ئه‌وان بۆ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر توندوتیژییه‌ك له‌ ئاماده‌باشیدان. له‌مباره‌شه‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ یۆرام هاڵفی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئۆرشه‌لیم گوتی، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆرشه‌لیم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌، ئه‌گه‌ری روودانی توندوتیژی له‌ئارادایه‌ و گوتی "له‌ هه‌رساتێكدا ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌".

PM:03:21:07/12/2017

ئه‌م بابه‌ته 5561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
هاریكاری نێوان توركیا و ڕوسیا بەهێزتر دەبێت
​نەتانیاهو: رانەهاتووم دەرسی رەوشت لە ئەردۆغان وەرگرم
دیارترین بەرپرسانی هێزی موشەكیی حوسییەكان كوژران
تەقینەوەیەك لە نەمسا ڕویدا
ئه‌ردۆغان و پۆتن سیستمی موشه‌كی تاوتوێ ده‌كه‌ن
تره‌مپ داوای‌ گۆڕانكاریی ده‌كات له‌ یاسای‌ كۆچدا
نرخی نه‌وت ئاستی پێوانه‌یی تۆماركرد
شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین باكوری‌ ئه‌وروپای‌ گرته‌وه‌
داعشه‌كانی عێراق و سووریا ده‌چنه‌ وڵاتێكی دیكه‌
عەبادی سەردانی فەرەنسا دەکات
وتار
وەرزش
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
گۆڤاری لڤینی نوێ
بەشداریکردن