نیۆیۆرك تایمز: له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیه‌كه‌ی دۆسیه‌ی سه‌ڕافدا ناوی ئه‌ردوغان هه‌یه‌

 


دوای ئاشكرابوونی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی "نهێنی" له‌ دۆسیه‌ی دژ به‌ ره‌زا سه‌ڕافی كارسازی توركی - ئێرانی، كه‌ به‌پاساوی ساخته‌كاری و شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئێران زیندانیكراوه‌، یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان سه‌رنجی رای گشتی و میدیاكانی راكێشاوه‌، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا "گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ماوه‌ی 6 خوله‌ك و 40 چركه‌" ئه‌نجامدراوه‌ و ناوی "به‌یه‌فه‌ند واتا رێزدار" ده‌گوترێته‌وه‌، كه‌ گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت مه‌به‌ست له‌ "به‌یه‌فه‌ند" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ڕاف په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات ده‌ڵێت "قسه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولود و به‌كر ده‌كه‌م"، كه‌ به‌گوێره‌ی نیۆیۆرك تایمز، مه‌به‌ست له‌ مه‌ولود"مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه‌" و به‌كریش "به‌كر بۆزداگ وه‌زیری پێشووی دادی توركیا و وته‌بێژی ئێستای حكومه‌ته‌".

هه‌وره‌ها وتوویه‌تی"پارێزه‌ر شه‌یداش قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردووه‌".

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌"شه‌یدا قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌یه‌فه‌ند ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا داوای لێده‌كات به‌یه‌فه‌ند قسه‌ له‌گه‌ڵ ئۆباما بكات، راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، ئه‌مه‌ دۆسیه‌ی سه‌ڕاف نییه‌، به‌ڵكو دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه‌، به‌كر زانیاری زیاتر ده‌داته‌ به‌یه‌فه‌ند.


ئیبراهیمیش "كه‌ گومان ده‌كرێت ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا بێت" زانیاریه‌كان وه‌رده‌گرێت و قسه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولود و به‌كر ده‌كات".


رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتووه‌ و له‌ 4ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و ناوانه‌ی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا ئاماژه‌یانپێكراوه‌ بریتین له‌، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، به‌كر بۆزداغ وه‌زیری پێشووی داد و ئه‌وه‌ی به‌دوای ئۆباماشدا ده‌گه‌ڕێت واتا "به‌یه‌فه‌ند" ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌.


ره‌زا سه‌ڕاف كه‌ كارسازێكی توركی - ئێرانیه‌ و به‌ 7 تۆمه‌تی جیاواز له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوه‌، زۆربه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ی ساخته‌كاری و سپیكردنه‌وه‌ی دراوی ئێرانی و شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

PM:03:27:07/12/2017

ئه‌م بابه‌ته 4297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
هاریكاری نێوان توركیا و ڕوسیا بەهێزتر دەبێت
​نەتانیاهو: رانەهاتووم دەرسی رەوشت لە ئەردۆغان وەرگرم
دیارترین بەرپرسانی هێزی موشەكیی حوسییەكان كوژران
تەقینەوەیەك لە نەمسا ڕویدا
ئه‌ردۆغان و پۆتن سیستمی موشه‌كی تاوتوێ ده‌كه‌ن
تره‌مپ داوای‌ گۆڕانكاریی ده‌كات له‌ یاسای‌ كۆچدا
نرخی نه‌وت ئاستی پێوانه‌یی تۆماركرد
شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین باكوری‌ ئه‌وروپای‌ گرته‌وه‌
داعشه‌كانی عێراق و سووریا ده‌چنه‌ وڵاتێكی دیكه‌
عەبادی سەردانی فەرەنسا دەکات
وتار
وەرزش
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
گۆڤاری لڤینی نوێ
بەشداریکردن