دونیابینی‌: (لڤین) خاوه‌نی‌ هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی‌ تایبه‌ت نییه‌و به‌شێكیش نابێت له‌ گومانه‌كانی‌ هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی‌ تایبه‌ت. كاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ خه‌ڵك بڵێت چی هه‌یه‌، هه‌رگیز به‌ خه‌ڵك ناڵێت چی‌ بكه‌ن.

 په‌یام: گۆڤاری‌ (لڤین) گۆڤارێكی‌ سه‌ربه‌خۆ‌و ئازادو ئه‌هلییه‌، پشت به‌ داهاتی‌ خۆی‌ ده‌به‌ستێت له‌ رێگه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان‌و قازانجه‌وه‌. جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌دواداچوونی‌ رووداو‌و گۆڕانكارییه‌كان ده‌كاته‌وه‌‌و گه‌یاندنی‌ زانیاریی‌ وردو دروست به‌ شێوه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن‌و به‌ په‌یڕه‌وكردن له‌ بنه‌ماكانی‌ ئیتیكی‌ رۆژنامه‌وانی‌، به‌ ئامانجی‌ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی‌ كامڵكردنی‌ چه‌مكی‌ (هاوڵاتیبوون)و چه‌سپاندنی‌ سیسته‌مێكی‌ دیموكراسی‌‌و شه‌فافییه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تی‌‌و حكومی‌‌و تایبه‌تییه‌كاندا.

 ئامانج‌و بنه‌مای‌ كار: گۆڤاری‌ (لڤین) به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ خزمه‌تی‌ ئه‌م ئامانجانه‌ی‌ خواره‌وه‌دایه‌و په‌یڕه‌وی له‌م بنه‌مایانه‌ ده‌كات:

1. دروستبوون‌و گه‌شه‌پێدانی‌ میدیای‌ سه‌ربه‌خۆ‌و ئازاد له‌ كوردستاندا.

 2. بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ وردو دروست له‌باره‌ی‌ ئه‌و رووداوو گۆڕانكارییانه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌.

 3. پابه‌ند بوون‌و پارێزگاریكردن له‌ ستراتیژی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ گه‌لی‌ كوردستان له‌ هه‌ر شوێنێكی‌ دونیادا بێت، به‌بێ‌ تێوه‌گلانی‌ به‌ بیری‌ شۆڤێنیزم.

 4. دروستكردنی‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ راده‌ی‌ شه‌فافییه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئیداره‌‌و سیاسه‌تدا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. 5. چاودێریكردنی‌ دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تی‌‌و حكومییه‌كان له‌ئاست ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیان.

6. به‌رجه‌سته‌كردنی‌ به‌هاكانی‌ دیموكراسی‌‌و مرۆڤسالاری‌‌و فراوانكردنی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین‌و چه‌سپاندنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ.

 7. هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر سیسته‌می‌ دیموكراسی‌‌و مافه‌كانی‌ مرۆڤ‌و به‌هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌.

 8. پابه‌ندبوون به‌ بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی‌ ئیتیكی‌ رۆژنامه‌وانییه‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ به‌نده‌كانی‌ به‌ڵێننامه‌ی‌ شه‌ره‌فی‌ رۆژنامه‌وانی‌، كه‌ گۆڤاری‌ (لڤین) وه‌ك په‌یڕه‌وی تایبه‌تی‌ خۆی‌، قبوڵی‌ كردووه‌.
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە