شەوی كودەتا بەسەر "سوڵتان" دا
PM:05:52---10-06-2015
ئه‌م بابه‌ته 8387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئیلی حەننا – رۆژنامەی ئەخبار
رۆژێك بەسەر رەوشی سیاسی توركیادا تێپەڕیوە، "سوڵتان" رەجەب تەیب ئەردۆغان، كەواكەی "محەمەد فاتیح" ی لەبەرداكەنرا، بەهۆی ئەو شكستەی بەدەستیهێنا لە هەلبژاردنە پەرلەمانیەكەی دوێنێ،كە كۆتایی هێنا بەخەونەكانی "دامەزرێنەری ئیمبراتۆریەتی نوێ". لەمەودوا هیچ سیستمێكی سەرۆكایەتی، هەمواركردنی دەستور، تاكڕەویی لەدەسەڵاتدا، بوونی نامێنێت، ئەسپەكەی ئەردۆغانیش لەزۆر دۆسیەدا لغاودەكرێت لەناوچەكەدا، گرنگترینیان سوریایە كە نەیاران بە پشتیوانیی كردنی تیرۆریستان لەو وڵاتە ئەردۆغان تۆمەتباری دەكەن و بەهۆیەوە وڵات بەرەو هەڵدێر چووە.
<>

 خاڵی جیاوازی دیكە بەشداریی كردنی فراوانی كوردە لە پەرلەمان، هەروەك چۆن كورد هۆكاریی سەرەكی بوو لەشكستی پارتی دەسەڵاتدار.  

شەوێكی جیاواز بەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغان گوزەری كرد، ئەو گۆڕەپانەی كە "تاكە فەرماندە" راهاتبوو لەسەر ئەوەی كە بەئارەزووی خۆی یاری تێدا بكات، ئەمڕۆ بەئاگاهاتۆتەوە و دەبینێت چەند یاریزانێكی دیكە لەگۆڕەپانەكەدا بوونیان هەیە و دەستیانداوەتە جموجووڵ. پارتی "داد و گەشەپێدان" زۆر دووركەوتۆتەوە لەرێژەی سێیەك كە خەونی پێوەدەبینی، هەروەك نیوە كۆ یەك واتە ( 276) كورسیەكانی پەرلەمانیشی نەبردەوە، بۆیە لە كۆشكی شنقایە، سوڵتان لەگەڵ دەستوپێوەندەكەی تاوتوێی ئەوەدەكەن كە كێ بەناچاری دەبێت بەشداربێت لەدەسەڵاتدا لەگەڵیان، ئەمەش دوای ئەوەی كە هەموو ئامانجەكانی لەسەر هەمواركردنەوەی دەستور راستەوخۆ لەلایەن پەرلەمان و لەڕێی ریفراندۆمەوە پێدا هەڵواسیبوو لەبارچوون. 

سێ بژاردە لەبەردەم ئەردۆغاندایە خۆشترینیان تاڵە، ئەوەی خاڵی هاوبەشە لەنێویاندا لەباربردنی خەونەكانی ئەردۆغانە لەناوچەكەدا.  
سیناریۆكانی بەردەم پارتی دەسەڵاتدار – هاوپەیمانیە لەگەڵ كۆماری و نەتەوەیی و كوردەكان – هەموو ئەمانەش ئەستەمن،هەروەك مانای پاشەكشە ناوخۆیی و "ئەختەبووتیە"كەی توركیایە كە پەلیهاویشتبوو لەتونسەوە تا دەگات بەسوریا. 

هاوپەیمانیی كردن لەگەڵ پارتی "بزوتنەوە نەتەوەییەكان"، مانای كۆتایی هێنان ( گەر پاشەكشە نەگەیەنێت) لە بواری "ئاشتی ناوخۆیی" لەگەڵ كوردەكان،  كە ماوەی چەند ساڵێكە پارتی دەسەڵاتدار بانگەشەی بۆدەكات، هەروەك راستڕەوی توركیا نزیكبوونەوە گەورەكە لەگەڵ وڵاتانی عەرەب رەتدەكاتەوەو خوازیارە بەرەو خۆرئاوا هەنگاوبنێت. دەولەت بەهچەلی، سەرۆكی پارتی "بزوتنەوەی نەتەوەیی" پێش هەفتەیەك لەمەوبەر وای بۆدەچوو، "رژێمەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و حكومەتەكەی" هاوبەشن لەو شەڕەی لەسوریادا هەڵگیرساوە، ئەویش لەڕێی "هاوئاهەنگی و هاریكاریی كردنی گروپە تیرۆریستیەكان". 

لەگردبوونەوەیەكی بانگەشەی هەڵبژاردندا باهچەلی داوایكرد، "لێپرسینەوە لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی توركیا بكرێت لەبەرامبەر ئەوەی رۆڵیان هەیە لەو پیلانگێڕییەدا". پێش چەند رۆژێك لەمەوبەر لەگردبوونەوەیەكی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئاماژەی بەوەكرد، "ئەوانەی لەكاتی هەڵبژاردندا پشت بەقورئان دەبەستن بەڵام خۆیان بەدوورناگرن لە درۆ و دەلەسە، پێویستە لەسەر گەندەڵیەكانیان سزابدرێن لەبەرامبەر ئەو دۆسیانەی ساڵی 2013 دەركەوتن"، ئەمەش ئاماژەبوو بۆ خودی ئەردۆغان. 
سیناریۆی دووەم – هاوپەیمانی كردنە لەگەڵ پارتی "گەلی كۆماری"كە بەشداریی كرد لەئاشكراكردنی ئەو ئاسانكارییانەی هەواڵگری توركیا كردبوونی بۆ پەڕینەوەی بارهەڵگرە چەكەكانی توركیا بەرەو توندڕەوەكانی سوریا و پشتیوانیی كردن لێیان، ئەمەش خراپترین ئەو حەڵاڵەیە كە ئەردۆغان بەناچاریی دەبێت قبوڵی بكات. 
كەمال كلچدار ئۆغلو، سەركردەی پارتی گەلی كۆماری، پێش دوو رۆژ لەمەوبەر باسی لەئاشتی سوریا و گەڕانەوەی دوو ملیۆن هاوڵاتی سوریا كردبوو لەتوركیا بەرەو وڵاتی خۆیان. ئەوەی دیارە ئەوەیە كە كلچدار ئۆغڵو، یەكێكە لەپشتیوانە سەرسەختەكانی عەلمانیەت لە توركیا، هاوكات یەكێكە لەوانەی پشتیوانی دەكات لە پەیوەندیی دروستكردن لەگەڵ رژێمەكەی بەشار ئەسەد و حكومەتەكەی نوری مالكی ئەوكاتەی سەردانی عیراقی كرد ساڵی 2013، هەروەك دەیەوێت توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران بەهێزبكات. 

 ئەگەری زۆر ئەستەم بریتیە لە هاوپەیمانێتی "تورك – كورد" لەپەرلەمان، سەڵاحەدین دەمیرتاش سەركردەی پارتی "دیموكراتی گەلان" هەدەپە دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: "بەڵێنمان بە گەلی خۆمانداوە كە لەگەڵ پارتی دادو گەشەپێدان حكومەت پێكنەهێنین، هەروەك لەدەرەوەش پشتتیوانی لێناكەین"، لەبەرامبەردا ئەردۆغان دەمیرتاشی وەسفكرد بەوەی كە ، "گەنجێكی بێسەروبەرەیەو جگە لەروویەكی دیكەی پارتی كرێكارانی كوردستان هیچی دیكە نیە"، لەگەڵ ئەوەش هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی گەلان ئەگەرێكە لەئارادایە هەرچەندە زۆر گرانە. 

نرخەكەی بریتیە لە مەرجە ناوخۆیی و ناوچەییەكان، كە بەدێهێنانی پێشەكیە بۆ دامەزراندنی  دەوڵەتی كوردی لەناوچەكە، هەموو ئەم لەمپەرانە هاتنەپێشەوە بەهۆی پەراوێزخستنی پارتی "گەلانی دیموكراتی" بوو، ئەمە بووە هەنگاوی ئاڵۆزكاندنی خەونەكانی ئەردۆغان و هاوڕێكانی، هەروەك كۆتایشی هێنا بە دوانزە ساڵ لەمانەوەی حزبێك لەدەسەڵاتدا. شكست بوو بۆ ئەردۆغان و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیران، كەوێنای هەڵبژاردنەكانیان بەوجۆرەكردبوو گوایە هەڵبژاردن دەبێت لەنێوان "توركیای نوێ" و لەنێوان گەڕانەوە بۆ مێژوویەك كە بەوەدەناسرێتەوە حكومەتەكان هاوپەیمانی كورتخایەن ئەنجامدەدەن لەپاڵ هەبوونی قەیرانی ئابوری. 

لەبواری عەمەلیدا و بەپێی ئەنجامە ناڕەسمیەكانی هەڵبژاردنەكانی دوێنێ، زیاتر لە سێ ملیۆن دەنگدەر لە پارتی دادو گەشەپێدان بۆتەوەو دەنگەكانیان دابەشبووە بەسەر پارتەكانی دیكەدا، ئەوەی جێی سەرنجە شكستی ئەردۆغان بەهۆی ركابەرە باوەكەی كە گەورەترین پارتی ئۆیۆزسیۆنە لەتوركیا، "پارتی گەلی كۆماری" نەبووە، بەڵكو دەنگەكانی بۆ "توندڕەوەكان"، واتە كوردەكان و پارت و بزوتنەوە نەتەوەیەكان چووە.  

لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێك گرەو لەسەر ئەوەدەكەن كەئەردۆغان هەروا بەئاسانی دەسەڵات رادەستناكات، بەڵكو دەسەڵاتەكەی دەقۆزێتەوە بۆهەر پارتێكی ئۆپۆزسیۆن بیەوێت دەسەڵات بگرێتەدەست، بەوپێیەی دەستور ئەو دەسەڵاتەی دەداتێ: بۆیە لەوەیە ئەحمەد داود ئۆغڵو راپسپێرێت بەپێكهێنانی حكومەت بەسیفەتی ئەوەی كە سەركردەی باڵای حزبە سیاسیەكانە، دەستوریش 45 رۆژی بداتێ بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەی و بەدەستهێنانی زیاترین متمانەی پەرلەمان، لەحاڵێكدا داود ئۆغڵو نەتوانێت متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، ئەوا ئەردۆغان بیر لەوەناكاتەوە حزبَكی دیكە رابسپێرێت بەپێكهێنانی حكومەت، بەڵكو فەرمان بە حكومەتەكەی دەكات كە ماوەی بەسەرچووە لەسەر كورسی دەسەڵات بمێنێتەوە، تائەوكاتەی خۆی پەرلەمان هەڵدەوەشێنێتەوەو وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستنیشاندەكات لەماوەی 90 رۆژدا.   
هیوابڕانی ژمارەكان
"پارتی گەلانی دیموكرات" سەركەوتنێكی بەرچاوی لەسەرتاسەری وڵات بەدەستهێناوەو توانیویەتی  سەدا 12 كۆی گشتی دەنگدەران بۆخۆی مسۆگەر بكات و 81 كورسی لەپەرلەمان بەدەستبێنێت  كە پێشتر لەو ژمارەیە ( 35 كورسی بۆ سەربەخۆكان ) بوو، ژمارەكان دەریدەخەن پارتی گەلانی دیموكرات بەڕێژەیەكی زۆر دەنگەكانی زیادی كردووە، لەبەرامبەر ئەوەی كەپێشتر ئەو دەنگدەرانە دەنگیان بەپارتی دادو گەشەپێدان دەدا لە 14 ناوچەی باشوری خۆرهەڵاتی توركیا، كەزۆربەی دانیشتوانەكەی كوردن و سەدا 80 دیار بەكر و سەدا 72 باتمان پێكدێنن كەلەوێ دەنگی دادو گەشەپێدان بەرێژەی سەدا 18 پاشەكشەی كردبوو، هەروەك كورد لەماردین سەدا75 پێكدێنن كە لەوێش دادو گەشەپێدان بەڕێژەی سەدا 13 پاشەكشەی كردبوو لەهەكاریش كە سەدا 87 كوردن و لەوانیش سەدا 73 كوردن و دەنگی دادو گەشەپێدان بەرێژەی سەدا 19 پاشەكشە كردبوو. 

لەشارە گەورەكانیش"پارتی گەلانی دیموكرات" رێژەیەكی بەرچاوی دەنگەكانی بۆخۆی بەدەستهێنابوو لە ئیستانبوڵ و ئزمیر و ئەنتالیا و ئەدەنە و مێرسین و ئورفا، دەنگەكانی ئەو پارتە لەو شوێنانە بەرێژەی 10 بۆ 20 لەسەدا زیادی كردووە، لەبەرامبەریشدا دەنگی "دادو گەشەپێدان" لەتەواوی توركیا پاشەكشەی كردووە بەرێژەی سەدا 50 بەبەراورد بەهەڵبژاردنەكەی ساڵی 2011 و سەدا 41 لەهەلبژاردنەكەی دوێنێ. 
ئەم ژمارانە پەڕەیەكی نوێیان بەسەر رەوشی سیاسی توركیادا هەڵدایەوە دوای ئەوەی زۆرینەی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومەت نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنێت و ژمارەی كورسیەكانی لەپەرلەمان لە 327 كورسیەوە دابەزی بۆ 256 كورسی. 

ژمارە گەورەكانی دەنگ كە لەدەست پارتەكەی ئەردۆغان بوونەتەوە لەناوچە كوردنشینەكان نیە كە بەربەستی یەك لەسەر دەیان تێپەڕاند، بەڵكو بەو شارانە بوو كە پارتی  "دادو گەشەپێدان" تیایاندا ژمارەی زۆری بەدەستدەهێنا، بۆنموونە لە ئیستانبوڵ لە ( 3 بنكەی دەنگدان) دەنگی پارتی دەسەڵاتدار بەرێژەی سەدا 12 و 10 و 13 پاشەكشەی كردووە، لەكاتێكدا دەنگی پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەكەی 2011 لەو بنكانە سەدا 50 تێپەڕاندبوو، هەروەك كوردەكان لەو سێ بنكەیە بەرێژیە سەدا 10 دەنگەكانیان تێپەڕاندووە). 
لەئزمیر،شارە گەورە كەناراوەكەی توركیا، ئەردۆغان شكستێكی گەورەی هێناوە لە هەردوو بازنەی یەكەم و دووەم ( كە سەدا 37 هەڵبژاردنەكەی 2011 بووە بە سەدا 26 لەهەڵبژاردنەكەی دوینێ) رێژەی "بزوتنەوەی نیشتمانی" بەرزبۆتەوە بۆ سەدا 10 لەهەر بازنەیەك لەو بازنانە. 
لە شارەكانی باشوریش نزیك سنوری سوریا، كەبەشێكی سەرەكی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی پارتە ئۆپزسیۆنەكان لەوێ بەڕێوەدەچوو، پارتی دەسەڵاتدار لەئەنتاكیا بەرێژەی سەدا 37 پاشەكشەی كردوو  بەبەراورد بە هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2011 كە رێژەی سەدا 44 بەدەستهێنابوو، لەمێرسینیش رێژەی دەنگەكانی پارتی دەسەڵاتدار بۆ سەدا 5 كەمیكردووەو بەهۆیەوە پارتی "گەلی كۆماری" سەدا 29 دەنگەكان و "پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی" سەدا 25 دەنگەكانیان بۆخۆیان مسۆگەر كردووە، لەغازی عەنتابیش، پارتی دەسەڵاتدار سەدا 14 دەنگەكانی لەدەستچووە واتە لە ( سەدا 61 دابەزیوە بۆ سەدا 46) لەكاتێكدا كە دەنگی "بزووتنەوەی نەتەوەیی" بەرێژەی ( سەدا 9 بۆ سەدا 18) زیادیكردووە .




كوا خوێنی شەهید قەڵەم سۆرانی مامە حەمە؟
منبەج ، بۆچی گرنگە؟!
سەلاحەدین بەهادین دەگەڕێتەوە
موحافیزكاران و ریفۆرمخوازان لە هەڵبژاردنەكانی ئێراندا
غرووری پارتی دەشكێت، یان سیحری گۆڕان بەتاڵ دەبێتەوە؟
ڕۆشنبیرانی ”بەیعە“گەر
دەربارەی بەیاننامەی ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرەکە
قیڕەقیڕی عەلمانیەت و دین لە کوردستاندا
دکتۆر قاسملو:
"بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە"
لولا داسیلڤا ، سەرۆكی بەرازیل
ئەو سەرۆكەی مێژوو دوبارەی ناكاتەوە
ئەژدیهای قــەرز لەگەردنـی هەرێمی کوردسـتانەوە دەئـاڵـێـــت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە