100رۆژنامه‌نووسی یه‌که‌م دیاری ده‌کرێت: عه‌دنان حه‌سه‌نپوریشی تێدایه
AM:11:35---30-04-2014
ئه‌م بابه‌ته 6968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

کریستۆف دۆلوار سکرتێری په‌یامنێرانی بێسنوور له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه: 'رۆژی جیهانیی ئازادیی راگه‌یاندنه‌کان که له داهێنانی په‌یامنێرانی بێسنووره، ئه‌بێ ده‌رفه‌تێک بێت بۆ رێزگرتن له‌ بوێری ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و وێبلۆگ نوسانه‌ی که رۆژانه ئاسایش‌و جاری واشه ژیانی خۆشیان ده‌که‌نه قوربانیی بیروباوه‌ڕیان. پاڵه‌وانانی راگه‌یاندن سه‌رچاوه‌ی ئیلهامن بۆ هه‌موو ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی که باوه‌ڕیان به شه‌ڕکردن بۆ ئازادی هه‌یه. به بێ هه‌‌وڵ‌و ماندوبونی ئه‌وان‌و که‌سانی وه‌ک ئه‌وان، بێگومان ناکرێت قسه له سه‌ر گه‌شه‌ی ئازادی بکه‌ین.'

ئه‌م لیسته که ناوی 100 رۆژنامه‌نووسی ماندوونه‌ناسی له خۆگرتووه‌و زۆربه‌یان روبه‌روی مه‌ترسی‌و ئازاری ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌وه پێکهاتووه له رۆژنامه‌نوسانی 65وڵاتی جیهان له هه‌ردوو ره‌گه‌زو له ته‌مه‌نی نێوان 25 بۆ 75ساڵ.


له رۆژنامه‌نووسه‌کانی ناو لیسته‌که ئۆدۆن تات گه‌نجترین رۆژنامه‌نووس له کامبوج‌و به‌ته‌منترینیش محه‌مه‌د زیائه‌دین له وڵاتی پاکستانه‌. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌ریه‌که له حه‌سه‌ن دواکوکی، جێرارد ریلی، ژیلا به‌نی یه‌عقوب، خه‌دیجه ئیسمعایلۆڤ، ماریا پیامانا، محه‌مه‌د بێکژانف، داوید ئیسحاق‌و مازان ده‌روێش له‌‌و 100که‌سه‌ن.


له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه‌وه رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌نپور که کۆنترین به‌ندکراوی رۆژنامه‌نووسی ئێرانیشه‌ له لیسته‌که‌دایه‌و به‌و شێوه‌یه رێزی لێ گیراوه. عه‌دنان ساڵی 2010 له مه‌ریوان به تۆمه‌تی 'دژایه‌تی له گه‌ڵ خوا' له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراو خرایه ژێر گوشاره‌وه، دواجار سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاو ئێسته سزاکه‌ی دوای چه‌ندجار پێداچوونه‌وه سووک بووه‌و دوای راگواستن بۆ به‌لوچستان به‌مدواییه، گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوان.

 

 




كوا خوێنی شەهید قەڵەم سۆرانی مامە حەمە؟
منبەج ، بۆچی گرنگە؟!
سەلاحەدین بەهادین دەگەڕێتەوە
موحافیزكاران و ریفۆرمخوازان لە هەڵبژاردنەكانی ئێراندا
غرووری پارتی دەشكێت، یان سیحری گۆڕان بەتاڵ دەبێتەوە؟
ڕۆشنبیرانی ”بەیعە“گەر
دەربارەی بەیاننامەی ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرەکە
قیڕەقیڕی عەلمانیەت و دین لە کوردستاندا
دکتۆر قاسملو:
"بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە"
لولا داسیلڤا ، سەرۆكی بەرازیل
ئەو سەرۆكەی مێژوو دوبارەی ناكاتەوە
ئەژدیهای قــەرز لەگەردنـی هەرێمی کوردسـتانەوە دەئـاڵـێـــت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە