کازم چی دەلێت لە سەر خۆشویستنی لە لایەن ئافرەتانەوە
PM:06:29---26-05-2014
ئه‌م بابه‌ته 13409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



 كازم ساهیر هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری سەیدەتی چەندین نهێنی لەبارەی ژیانی تایبەتی و كاری هونەری نوێ دەخاتەڕوو


سەیدەتی :كازم و شیرین ،دوای ئەوەی لەپەخشی راستەوخۆدا و لە رۆژی جەژنی دایك شیرین وتی دەمەوێت كازم منداڵێك بەدیاری پێ بدات دەنگۆیەكی زۆر لەبارەی بوونی پەیوەندی لە نێوان تۆ و شیریندا بڵاوبۆیەوە ئەمە قسانە تا چەند راستن؟

كازم ساهیر : شیرین خوشكی بەرێزمە،ئەوەشی وتی قسەیەك بوو بۆ خۆشی وتی بوو بەڵام بە هەڵە لێكدانەوەی بۆكرا ،هەروەها شیرین لە لیژنەی دادوەری بە خوشكە نازدارەكەی خۆمان داناوە ،جگە لەوەش من هاوڕێیەتیەكی بەهێزم لەگەڵ محەمەد مستەفا هاوسەری پێشووی شیریندا هەیە زۆر رێزیش لەیەكتری دەگرین ،ئەوەش سروشتی شیرینە كە هەمیشە بەدەنگی بەرز و بەشێوەی گاڵتەئامێز قسە دەكات .


سەیدەتی : ئایا بیرت لە وتنی گۆرانی دیۆ لەگەڵ شیرین كردۆتەوە ؟

كازم ساهیر : ئەم بیرۆكەیە پێشنیار نەكراوە ،دیۆی مەحكەمە لەگەڵ ئەسما منەوەر لە پێشوودا پلانی بۆ دانەنرابوو بەڵام بەشێوەیەكی كتوپڕ روویدا،رەنگە لە داهاتووشدا ئەوە رووبدات كە پێكەوە گۆرانییەك لەگەڵ شیرین  بڵێم .

سەیدەتی : هەیفا وەهبی حەز دەكات گۆرانییەكی دیۆ لەگەڵ تۆدا بڵێت تۆ وەڵامت بۆ ئەمە چییە ؟
كازم ساهیر : من هەیفام خۆشدەوێت و رێزی لێدەگرم ،ئەو هونەرمەندێكی نمایشكاری گرنگە و خاوەنی هەوادارێكی زۆرە.


سەیدەتی :بۆچی هەمیشە خانمان چاویان لەسەر تۆیە ؟

كازم ساهیر : بە پێكەنینەوە سوپاسی خوا دەكەم ئەوەش نیعمەتێكی باشە كە خوا پێی بەخشیوم ،لەبەر ئەوەی من گۆرانیان بۆ دەڵێم لە گۆرانیەكانیشدا خۆشەویستیان لەگەڵ دەكەم .


سەیدەتی : چی شتێك دەبێتە هۆی بێزاریت ؟
كازم ساهیر : نیگەرانی هەمیشە بێزارم دەكات ،من هەمیشە نیگەرانم و ناشتوانم ئەو حاڵەتە بگۆڕم .


سەیدەتی :تۆ بۆچی نیگەرانیت،ئایا لەبەر تەندروستیە؟

كازم ساهیر : نا هەرگیز ،من لە حاڵەتێكی تەندروستی زۆر باشم و هیچ كات نیگەرانی تەندروستیم نیم ،من رۆژانە راهێنانە وەرزشیەكان ئەنجام دەدەم و هەروەها خۆراكە تەندروستەكان دەخۆم ،هیچ كاتێكیش حەزم لە كێشانی جگەرە و خواردنەوەكان نییە،شەوانەش زوو دەخەوم بەیانیانیش زوو هەڵدەستم بەناو باخچەكەمدا پیاسە دەكەم .


سەیدەتی : ئایا لە خۆت دەترسیت ؟

كازم ساهیر : ناترسم ،لەبەرئەوەی لاشەم و مێشكم تەندروستن ،كارەكەشم پێویستی بە تێكۆشانی زیاترە و پێویستە هەمیشە لە جوڵەدابم ،بۆیە هەمیشە بە وریاییەوە ئاگاداری رەوشی تەندروستی خۆمم ،سوپاس بۆ خوا زۆر بەهێزم  وەك گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ دەردەكەوم ،هەموو جوڵە وەرزشیەكانیش بەئاسانی ئەنجام دەدەم .


سەیدەتی :لەكەیەوە ئاوا ئاگاداری خۆت دەبیت ؟

كازم ساهیر : لە مێژە،بەڵام ئێمە هیچ رۆشنبیریەتی خۆراكمان نییە ،هەموومان هەژارین و لەناوچە هەژارنشینەكاندا دەژین ،هەمیشە هەژاران گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزەكان دەدەن ،هیچ كاتیش هەستمان بەوەنەكردوە كە خواردنی هەژاران خواردنێكی تەندروستە .

سەیدەتی :ئایا گرنگی بە خواردنی سەوزەكان دەدەیت ؟
كازم ساهیر : من كەسێكی رووەكی نیم ،حەزم لە خواردنی برژاوەكانە لەگەڵ ئەوەشدا بڕێكی زۆر سەوزە دەخۆم ،هەر كاتێكیش لە باخچەكەماندا نانبخۆین خۆم خەریكی دروستكردنی خواردن دەبم ،یاخود خوشكەكەم كە كەسێكی زۆر شارەزایە لە خواردن دروستكردندا ئەو ژەمە خواردنەكانم بۆ ئامادە دەكات .


ی :ئایا پێت خۆشە كە نازناوی قەیسەری چێشتلێنانت پێببەخشرێت؟

كازم ساهیر : نەخێر من تەنها قەیسەرم پێ باشە چونكە دایكم ئەو نازناوەی پێ بەخشیوم .

سەیدەتی :جوانترین ژیان لەگەڵ دایكە ئایا بە لەدەستدانی دایكت چی هەستێك لادروستبوو ؟
كازم ساهیر :دایك بەرەكەتێكە كە هیچ دروستكراوێك ناتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی بكاتەوە ،كاتێك كە دایك و خاڵم لە مەغریب لەگەڵم دەژیان خۆشترین ژیانم هەبوو ،جوانترین هەستم هەبوو ،ساتێكی خۆشم بەسەربرد لەگەڵیان ،بوونی كەسانی بەتەمەن لەماڵدا دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرەكەت لەو ماڵەدا بۆیە من هەمیشە رێز لەكەسانی بەتەمەن دەگرم .


سەیدەتی : لە ئێستادا تۆ بوویت بە پاپیرە ،چۆن مامەڵە لەگەڵ كورەزاكەدا دەكەیت ؟

كازم ساهیر : سەنای كوڕەزام گیانمە هەستكردنم بەرامبەری بەهیچ شتێك وەسف ناكرێت ،لە ماوەی پێشوودا گیتارێك و مایكێكم بۆ كڕیوە و بەشێوەیەكی جوان گۆرانیم بۆ دەڵێت ،بەهۆی ئەوەشی لە ئێستادا لە ئەمریكا دەژین سەنا بە زمانی ئینگلیزی گۆرانیم بۆ دەڵێت لە دوای تەواوبوونی گۆرانییەكەش پێم دەڵێت its your song  ئەم گۆرانیە بۆ تۆ .

سەیدەتی : دوای بەشداریكردنت لە وەرزی دووەمی بەرنامەی زەڤۆیس چی جیاوازییەك لە نێوان وەرزی یەكەم و دووەمدا بەدی دەكەیت ؟
كازم ساهیر : پێش ئەوەی رەزامەندی لە سەر بەشداریكردنم لە وەرزی یەكەمی بەرنامەی زەڤۆیس دەرببڕم زۆر دەترسام ،ئەمەش لە شتێكی دیاریكراو نەبوو بەڵام هۆكارەی دەگەڕایەوە بۆ ئەوەی من هیچ كات نەمتوانیوە وەك راگەیاندنكار ئیش بكەم ،ئەوەبوو كەناڵی MBC دەرگایی راگەیاندنی لێكردمەوە بەشداریم لە ململانێی راگەیاندنەكاندا كرد ،لەسەرەتاشدا بەهۆی ئەوەی كەسێكی شەرمنم هەستم بە شەرمێكی زۆر دەكرد ،بەڵام لە وەرزی دووەمدا توانیم زاڵبم بەسەر خۆمدا و بەباشی دەربكەوم ،بەو پەڕی بەرپرسیارێتیشەوە بەشداربووەكانم هەڵدەبژارد ئەمەش لە پێناو ئەوەی دەروونم ئاسودە بكەم چونكە ئەوانەی بەشدارییان دەكرد بە كوڕ و كچی خۆمم دەزانی نەك ئەوانەی لە گرووپەكەی من بوون بەڵكو ئەوانەی لە گرووپی هاوكارەكانیشم بوون .


سەیدەتی : زە ڤۆیس منی گۆڕی  ،مەبەستت لەو قسەیە چیە ؟

كازم ساهیر : بەڵی زە ڤۆیس توانی ئەو هێزەم پێ بدات كە لەگەڵ راگەیاندنكارەكان رووبەڕووبوومەوە ،هەروەها ئەو هێزەی پێبخەشیم كە خەڵكیم زیاتر خۆشبوێت و ئەوانیش زیاتر منیان خۆشبوێت لەگەڵ ئەوەشدا بتوانم بە تەنیا بڕۆمە دەرەوە و بچم پێداویستیەكانم بكڕم  كە جاران نەمدەتوانی ئەو كارە بكەم.

سەیدەتی :ئایا بەدەست نەخۆشیەكەوە دەناڵێنێت كە پێی دەڵێن تەنیایی ؟
كازم ساهیر : نەخێر هەرگیز شتی وانیە،من بۆ ماوەی چەند ساڵێكە لە زۆربەی بۆنە و ئاهەنگەكاندا بەشداریم كردووە لەگەڵ خەڵكیدا بەشداردەبم لە خۆشییەكانیاندا و هەروەها چەندین ئەلبومم بڵاوكردۆتەوە ،بەڵام بە سروشتی خۆم حەز دەكەم زیاتر لە ماڵەوەبم ،حەز دەكەم لە ژاوەژاوی دەرەوە بەدووربم ،هەر من تەنیا وانیم خوشكەكەشم بەهەمان شێوەی من دەژی .


سەیدەتی : دەڵێن بەشداری كردنی كازم لە لیژنەی دادوەری بەرنامەی زەڤۆیس كەسایەتیتی زیاتر دەرخست ؟

كازم ساهیر : هەر یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی دادوەری پێگە و سەنگی خۆی هەیە ،ئێمە هەموومان پێكەوە كارەكانی یەكترمان تەواو دەكرد ،من بەوپەڕی ویژدانەوە كارەكانم دەكرد هیچ كات رێگەم بەوە نەداوە كە لەبەر خاتری كەسێك بێ ویژدانەنانە كەسێك دیاری بكەم ،هیچ كات رێگەم بەم كارە نەداوە .


سەیدەتی :هەڵسەنگاندنت بۆ ئەندامانی لیژنەی دادوەری بەرنامەكە چۆنە؟

كازم ساهیر : لە راستیدا هەموویان كەسانی بەڕێزن ،عاصی حەلانی كەسێكی زۆر باشە و زۆر بەباشی هەڵسوكەوت دەكات بەهەمان سروشتی خۆی مامەڵە دەكات،صابر روباعیش كەسێكی زۆر راستگۆ و میهرەبانە و هونەرمەندێكی ناودارە ،هەروەها شیرینیش كەسێكی باشە و حەزی لە گاڵتەكردن هەیە لەگەڵ ئەوەشدا كەسێكی میهرەبانە .

 




كوا خوێنی شەهید قەڵەم سۆرانی مامە حەمە؟
منبەج ، بۆچی گرنگە؟!
سەلاحەدین بەهادین دەگەڕێتەوە
موحافیزكاران و ریفۆرمخوازان لە هەڵبژاردنەكانی ئێراندا
غرووری پارتی دەشكێت، یان سیحری گۆڕان بەتاڵ دەبێتەوە؟
ڕۆشنبیرانی ”بەیعە“گەر
دەربارەی بەیاننامەی ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرەکە
قیڕەقیڕی عەلمانیەت و دین لە کوردستاندا
دکتۆر قاسملو:
"بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە"
لولا داسیلڤا ، سەرۆكی بەرازیل
ئەو سەرۆكەی مێژوو دوبارەی ناكاتەوە
ئەژدیهای قــەرز لەگەردنـی هەرێمی کوردسـتانەوە دەئـاڵـێـــت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە