هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
PM:03:21---16-10-2016
ئه‌م بابه‌ته 3207 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: Bisaran Firooz Hassan
کاترین دێنێڤ، ژنه‌ ئه‌کته‌ری فره‌نسی بۆ هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر 2016 له‌ شاری لیۆن ده‌ستنیشان کرا. ئه‌م ئه‌کته‌ره‌ پاریسیه‌ ئێستا ته‌مه‌نی 72 ساڵانه‌ و یه‌که‌مین ئافره‌تێکه‌ خه‌ڵاتی لومیێری وه‌ چنگ هێنابێت. به‌ر له‌ ئه‌و، فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر خه‌ڵاتی به‌ چه‌ند سینه‌ماکارێکی خاوه‌ن ئه‌زموون به‌خشیبوو، هه‌ر یه‌ک له‌ کڵینت ئیستوود، کۆئێنتین تاره‌نتینۆ، پێدرۆ ئالمۆدۆڤار و مارتین سکۆرسێز ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌ک ڕێزلێنان له‌ ته‌مه‌نێک چالاکی و به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌رگرتبوو.

کاترین دێنێڤ له‌ ساڵی 1957 دا چالاکیه‌ هونه‌ریه‌کانی ده‌ست پێ کرد. ئه‌و له‌ کارنامه هونه‌ریه‌که‌یدا خاوه‌نی ئه‌زموونی کارکردنه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ک رۆمان پۆڵانسکی، لویی بۆنۆئێل و فرانسوا ترۆفۆ.

کاترین له‌ مه‌راسیمی ڕێزلێنانه‌که‌یدا گوتی: " لێره‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌دا، هه‌موو ئه‌م هاوڕێیانه‌، گشت ئه‌کته‌ره‌کان، هه‌موو ئه‌م ده‌رهێنه‌را‌نه‌ و بینین هه‌موو کلیپه‌کان هه‌سته‌کانم ده‌وروژێنن. ئه‌مه‌ راستیه‌، من که‌وتوومه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ریه‌وه‌ و زۆر خۆشحاڵم ئه‌مشه‌و لێره‌م".

له‌مبێرت ویلسۆن، ئه‌کته‌ری فره‌نسی له‌ میانه‌ی مه‌راسیمه‌که‌دا وتی : من شه‌یدای کاترینم. ئه‌و مۆدێلێکه‌ و ئیلهامم پێ ئه‌به‌خشێت. کاترین شایسته‌ی ڕێزلێنانه‌".

کاترین دێنێڤ له‌ نزیکه‌ی 137 فیلمی سینه‌ماییدا ڕۆڵی گێڕاوه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی خه‌ڵاتی سینه‌ماییه، له‌وانه‌ خه‌ڵاتی ورچی زێڕینی فێستیڤاڵی به‌رلین ساڵی 1998، خه‌ڵاتی 61 هه‌مین فێستیڤاڵی کان له‌ ساڵی 2008، و خه‌ڵاتی هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی لومیێر ساڵی 2016 له‌ شاری لیۆن.

ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە سینەماکارانی جیهان لە فێستیڤاڵی فیلمی لومیێردا ئامادەییان هەبوو، هەر یەکە لە رۆمان پۆڵانسکی که‌ دواجار خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش به‌ کاترین کرد، کۆئینتین تاره‌نتینۆ و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سینه‌ماکارانی فره‌نسی و جیهانی و.... لە لایەن سینەما دۆستان و هونەرمەندانەوە پێشوازییان  لێ کرا.

جێگای باسە مەراسیمی فێستیڤالی لومیێر لە ساڵی 2009 بەدواوە هەموو ساڵێک لە مانگی ئۆکتۆبەردا میواندارێتی لە ژمارەیەکی زۆر سینەماکاری بەتوانای جیهان ئەکات و سەرەکیترین ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە نمایش کردن و گرنگیدان بە پاراستن و چاکسازی فیلمە کۆنەکان و دواجار ڕێزلێنانە لە سینەماکارە  بەئەزموونەکان.

خه‌ڵاتی لومیێر له‌ بواره‌ی سینه‌مادا گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ و هاوتای خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ بۆ داهێنانه‌ زانستیه‌کان.




یەکەم عەیبی ئایفۆنx بڵاو کرایەوە
پیس بونی هەوا دەبێتە هۆی نەخۆشی گورچیلە
نۆیه‌مین خه‌ڵاتی لومیێر به‌ وۆنگ کاروای ده‌به‌خشرێت
حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ست پێ ده‌کات
كارزان مه‌حموود موسیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان
ڤیدیۆ: ڕۆژنامەنووسێک بە وتنەوەی گۆرانیەک هونەرمەندان سەرسام دەکات
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
وێنە : ‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد 27 تاتۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كردووه‌
وێنە "بە عەلاگەی خۆڵیشەوە هەر سێكسیم"
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە