بۆچی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەگات کە متمانە بە ئەمریکا نەکەن
PM:02:44---27-10-2016
ئه‌م بابه‌ته 1427 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین : دەیڤد ئیگنەیشز

کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەجەنگێت، وە خووەیکی سەیری هەیە لە چەکدارکردنی هێزە ناوخۆییەکان، بەڵام دواتر لێیان دوور دەکەوێتەوە ئەویش کاتێک کە بە بارودۆخێكی سیاسی سەختدا تێدەپەڕن یاخود وڵاتێکی ناوچەکە تەداخول دەکات.

ئەم سیاسەتی '' فریودان و وازهێنان''ە، یەکێکە لە تایبەمنەدیە خۆشەویستەکان لەلای ئێمە. ئەمەش هۆکارێکە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وڵاتێکی خۆشەویست نیە لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا. ئێمە گۆچانێک نین لەلایەن خەڵکەوە بەناوی ئێمەوە مەترسی بۆسەر عێراق و میسر و لوبنان یاخود هەر شوێنێکی تر دروست بکەن. بەڵام ئێستا لەوە دەترسم کە ئەم نەخۆشیە جارێکی تر لە سوریادا رووبدات بەجۆرێک کە میلیشیا کوردەکانی سوریا ناسراو بە (یەپەگە) کە لە ئێستادا باشترین هاوپەیمانی ئەمریکان لە شەڕی دژ بە داعش، لەلایەن تورکیاوە بۆردومان دەکرێن''.

یەپەگە هۆکارێکی تایبەتە بۆ من، چونکە چانسێکم بۆ دروستبوو توانیم لە مانگی ئایاری رابردوودا لە نێو کامپی راهێنانی هێزە نهێنیە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریادا چەند شەڕڤانێکیان ببینم. دەیان ووت هەتا دواین پیاو دەجەنگین—هەندێک جاریش دواین ژن لەشەڕی روبەروبونەوەی چەکدارەکانی داعشدا. ئەفسەرە ئەمریکیەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بەشێکی جیانەکراوەن لەگەڵ یەپەگەدا و بەرێزێکی زۆرەوە جەنگەکان بەڕێدەکەن. بەیەکەوە ناویان لەخۆیان ناوە '' برایەتی شەڕی نزیک''.


بەداخەوە بوون بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە پێشنیارێکی مەترسیدار. پێنج شەممەی رابردوو تورکیا رایگەیاند کە فرۆکەکانیان ١٨ ئامانجیان لەناوچەکانی ژێر دەستی یەپەگە لە باکوری سوریا پێکاوە. تورکیا دەیەوێت رێگا لەیەپەگە بگرێت و نەهێڵێت شەڕڤانەکانی لە کۆبانێ خۆیان بگەیەنن بە شەڕڤانەکان لە عەفرین لە باکوری رۆژئاوای سوریا. هەروەها تورکیا دەیەوێت رێگا لە یەپەگە بگرێت بۆ ئەوەی هیچ رۆڵێکی سەرەکی نەگێڕێت لەشەڕی ئازادکردنی شاری رەقە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی، وەک ئەوەی ئەمریکا پلانی بۆ داڕشتووە.

'' ئەگەر نەوەستێت، ئەوە هەموو پلانەکانی رەقە هەڵدەوەشێتەوە'' ئەمە بەرپرسێکی پینتاگۆن، تورکیای لە هێرشە ئاسمانییەکان ئاگادار کردەوە. سەرچاوە کوردییەکان پێیان ووتم، ئەگەر ئەمریکا وەڵامی دەستدرێژیەکانی تورکیا نەداتەوە، ئەوا یەپەگە پەنا دەباتە بەر روسیا.

مێژووی هاوپەیمانێتی نێوان ئەمریکا و یەپەگە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ئازادکردنەوەی شاری کۆبانێ لەدەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٤. کاتێک ئەمریکا بەشداری ئەو شەڕەی کرد، ژمارەی شەڕڤانە کوردەکان بۆ چەند سەد کەسێک کەمببویەوە. یارمەتیەکە لەلایەن لاهور تاڵەبانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێکخرا. لاهور تاڵەبانی چەند کەسێکی تایبەتی خۆی بە ئامێری دیاریکردنی شوێن GPS ناردە کۆبانێ بەمەبەستی پەیوەندیکردنی بە هاوکارییە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە، ئەویش لەرێگای بارەگای ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لە عێراق.

تاڵەبانی رۆژی سێ شەممە لەمیانی چاوپێکەوتنێک لە واشنتۆن پێی ووتم '' ئەمە کارێکی باش بوو بۆ ئەوەی ئەنجام بدرێت''. ئەو بۆی روونکردمەوە کە سەرکەوتنەکانی یەپەگە لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی، کوردەکانی سوریای پاراست و فشاری بۆسەر هێزە کوردییەکانی عێراق کەمکردەوە کە لە ئێستادا لە دوو قۆڵەوە هێرشیان بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ لەچنگی توندڕەوان دەستپێکردووە.

ئیدارەی باراک ئۆباما یەپەگەی لەباوەشگرت بەهۆی ئەوەی سەرکەوتنی کۆبانێ بووە یەکەم سەرکەوتنی گەورە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی. بەلایەنی کەمەوە ئەمریکا هاوەڵێکی دۆزیەوە کە بتوانێت بجەنگێت. بەڵام ئەم هاوپەیمانێتیە لەسەر هێڵێکی کەموکورتی نەژادی پێکهێنراوە. لە مانگی هەشتدا ئەم هێڵە پچڕا کاتێکە هێزە دیارەکەی یەپەگە شاری مەنبەجی کۆنترۆڵکرد، لە باشوری خاڵی سنوری تورکیا. پاش چەند هەفتەیەک تورکیا وڵاتی سوریای داگیرکرد و دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی یەپەگە.

ئەمریکا هەوڵیدا، بە ناسەرکەوتوویی، بۆ هێورکردنەوەی دۆژمنایەتی نێوان تورکیا و کوردەکان. پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مەنبەج دەستپێبکات، ئەمریکا لە بنکەی سەربازی ئەنچەرلیک لە تورکیا لەگەڵ وەفدێکی سوپای سوریای دیموکرات چاویان بەیەک کەوت کەئەمەی دوایی لەگەڵ یەپەگەدا هاوپەیمانە.بەڵام ئەم هەوڵانە لەبارەی جیاوازییەکانی تورک و کورد پوکایەوە ئەویش بەهۆی کودەتا شکستخواردوەکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ چونکە ژمارەیەک لەو جەنەڕاڵە سەربازییە تورکانەی چاویان بە سەرکردەکانی سوپای سوریای دیموکرات کەوت، ئێستا بەهۆی کودەتاکەوە لە زیندانن.

سەرجەم تموحاتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگان لەپاش کودەتاکە نقومبوون. تەنانەت لەگەڵ ئەوەی سوپای تورکیا یەپەگەی بێزارکردووە و سنورەکانی خۆی لەگەڵ سوریادا پتەو دەکات، بەهەمان شێوە چونەتە نێو عێراق و دەیانەوێت لەئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵدا رۆڵیان هەبێت سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی تورکیا لەلایەن ئەمریکا و عێراقەوە بۆ ئەوەی تورکیا هێزەکانی بکشێنێتەوە. بەڵام ئەردۆگان باسی موسڵ و حەڵەب دەکات بەوەی پێشتر پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بوون.

لەوانە پێویست بکات کوردەکان زانیاری باشتر بزانن لەوەی دوژمنایەتی ئەمریکا بکەن، یاخود باوەڕ بە تورکیا بکەن و لە دوورەوە بمێننەوە. مێژووی کورد چیرۆکی خیانەتکردنە. خۆشبەختانە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا نیاز پاکیی لە '' ئۆپەراسیۆنی دەستەبەرکردنی ئاسودەیی'' ماوە ئەو ناوچە دژە فڕینەی لە باکوری عێراق لە پاش جەنگی کەنداو لە ١٩٩١ پێکهێنرا، کە ئەویش یارمەتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دا.

بەڵام هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وا فێرکراون کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بەڵێنەکانی ئەمریکادا بکەن. بەم دواییانە سەرکردەیەکی مەسیحی عێراق پێشنیارێکی ئەمریکای رەتکردەوە لەبارەی بارودۆخی پاش دەوڵەتی ئیسلامی. قەشەکە ووتی '' پێویستە دوور بوەستیت''هەروەها ووتیشی، ئەمە ئەوەیە کە دەیکەیت.



گەیاندنی سکاڵاکانی گەندەڵی بۆ (نوێنەرانی کوردستان و عێراق)
بەڵگەکانی گەندەڵی دادوەری.. بەرەوکوێ؟
دەهۆڵی شەڕی دادگا : (ئەمە عەرز و ئەوەش گەز)
تۆ لە دڵی چل ملیۆن كوردایت
راگەیاندراوەکەی باڵی ناوەند یان راگەیاندراوەکەی پارتی؟
شێوازی ژیانی تەندروست دەمانپارێزێت لە نەخوشی شەکرە
لە ساڵیادی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دادوەری : (وەڵام بۆ ملشۆڕەكان)
بەڵگەكانی گەندەڵی :لە دادگایەك خاوەن ماف دەكرێتە تۆمەتبار
بۆچی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەگات کە متمانە بە ئەمریکا نەکەن
کیژە {ئەڵمانیەکان}ی دانمارک و مرۆڤە ناپاکەکانی خۆمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە