بەڵگەكانی گەندەڵی :لە دادگایەك خاوەن ماف دەكرێتە تۆمەتبار
PM:12:24---02-11-2016
ئه‌م بابه‌ته 4281 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین : سۆران محەمەد غەریب

(بەشی دەیەم)

لەم بەشەی بەڵگەكاندا نوسراوێكی دادگایەكی هەرێمە تیایدا (خاوەن ماف)ێك دەكرێت بە (تۆمەتبار) دادگاش لێی بێدەنگ و بێخەمە . كاتێك یاسا دادەڕیژرێت گومان لەوەدا نیە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدایە . دەبێت مافی خاوەن ماف دەستەبەر بكات نەك بكرێتە تۆمەتبار بە بێ هیچ بیانویەكی ڕەوا و بە دوور لە هەموو پاڵپشتێكی یاسایی .

بەڵگەكە ئەمەی خوارەوەیە :

بە پێی نوسراوی ژمارە 1 / ش / 2014 لە بەرواری 17 / 3 / 2014 كە لە دادگای باری كەسێتی كۆیە دەرچوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كراوە لە ژێر بابەتی (ئامادەكردنی بەزۆر – أحچار جبری) لە ناوەرۆكی نوسراوەكەدا هاتوە : داواكار واتا (خاوەن ماف) داوای لەسەر ژنەكەی تۆماركردوە تیایدا داوای پەسەندكردنی تەڵاقی نێوانیان كردوە. لە هەمان كاتدا لە نوسراوەكەدا هاتوە (لەبەر ئامادە نەبونی هەردوو لایەن هەرچەندە چەندین جار ئاگاداری كراونەوە) .

زۆر ناچمە ناو ڕاست و دروستی ئاراستەی یاسایی بڕیاری ئەو دادگایە ، بەڵام لە زۆربەی هەرە زۆری دادگاكانی باری كەسێتی لە داوای تەڵاقی كەوتودا لەو جۆرە كە داوا تۆمار دەكرێت . دادوەر بڕیاری ئاگاداركردنەوە دەدات بۆ لایەنەكانی داواكە لە زۆربەی هەرە زۆری ئەم بارەدا ئەگەر لایەنەكان ئامادە نەبون ئەوا داواكە وازی لێدەهێنرێت ئەوەی كە لە دادگاكاندا پیادە دەكرێت ناگاتە ئەو ڕادەیەی داواكار (بەزۆر و زەبر) ئامادە بكرێت . بۆیە ئەمە دەڵێم چونكە ئەگەر ئەمە یاسایە بۆچی دادوەرانی تر ڕێكاری بەم چەشنە ناگرنە بەر .؟ بە مانایەكی دی (یاسا نابێت پیادەبكرێت بەپێی بیر ئیفلیجی دادوەر و نابێت هەندێ دادوەر كاری پێ بكەن و هەندێكی تریان كاری پێ نەكەن) .

بەڵام شتە سەیروسەمەرەكە ئەمەیە كاتێك نوسراوی دادگا گەیشتۆتە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی . بەڕێوبەرایەتی ناوبراو نوسراوێكی بە ژمارە 6958 لە 3 / 4 / 2014 ئاراستەی (یاریدەدەری بەڕێوبەر بۆ كاروباری قەزاكان) كردوە لە ژێَر بابەتی (ئامادەكردنی بەزۆر) لە ناوەرۆكەكەیدا هاتوە ئەو كەسە (خوێندكارە لە پەیمانگای دوكان) .

ئەگەر سەرنج بدەین و وردبینەوە لە پەراوێزی خوارەی نوسراوەكە دەردەكەوێت وێنەیەكی لێدراوە و گەڕاوەتەوە بۆ (دادگای باری كەسێتی كۆیە) وێنەیەكی تری لێدراوە بە (بەشی پۆلیسی ناوشار / ڕۆژئاوا / جوڵان) تیایدا هاتوە :

((ماڵی تۆمەتبار دەكەوێتە گەڕەكی ...هتد)) ماڵی ئەو كەسە مەبەستی (داواكار)ە واتا (خاوەن ماف) . بۆ زانیاری خوێنەری ئەم بەڵگەیە بە كەسێك دەوترێت (تۆمەتبار)كە سكاڵایەكی لە دژ كرابێت یان تۆمەتێكی لەسەر بێت بە كردنی (تاوان یان كەتن)ێك ، بەڵام لێرەدا نە سكاڵا هەیە و نە تۆمەت بونی هەیە .

لە كوێی یاسادا ئەمە جێگای دەبێتەوە (خاوەن ماف) بكرێتە (تۆمەتبار) و فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ دەربچێت و دادگا لێی بێدەنگ بێت !؟ ئەو كەسەی تۆمەتبار كرابێت خوێنكار بێت و لەكەدار بكرێت و ئابروی كەسێتی بشكێنرێت .كێ بەرپرسە لەمەی كە كراوە و ڕویداوە..؟




چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
ئایا ڕکابەر و دژ دەبنە دادوەر ....؟؟
شاخداری، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، بەرد دێنێتە جەواب!
نێچیرڤان بارزانی پۆز لێ دەدات
گەندەڵی دادگا : دوای بەهانە پێگرتن .. پاکانە وەرگرتن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە