شێوازی ژیانی تەندروست دەمانپارێزێت لە نەخوشی شەکرە
PM:04:44---16-11-2016
ئه‌م بابه‌ته 1282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین : ڕێکەوت حەمە ڕەشید

۱٤/۱۱ ڕۆژی جیهانی شەکرە دەرفەتێکی جیهانی گرنگە بۆ هۆشیارکدنەوەی هاووڵاتیان لە نەخۆشی شەکرە و ڕێگاکانی خۆپارێزی و دروست ڕەفتارکردن لەگەڵ نەخۆشی شەکرە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەکرە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایدەگەیەنێت کە لەساڵی ۲۰۱٥ ژمارەی نەخۆشی شەکرە لەجیهان ٤۰۰ ملیۆنی تێپەڕاندووە و ئەو ژمارەیە ڕوو لە زیادبوونە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ۲۰٤۰ بگاتە ٦٤۲ ملیۆن
هەروها ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە لە هەردوو کەس کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە تەنها یەکیان پێ دەزانێت وواتە لە ٥۰% ئەوانەی شەکرەیان هەیە بەخۆیان نەزانیووە .
نەخۆشی شەکرە ، نەخۆشی یەکی درێژخایەن و مەترسی دارە ،تاوەکو ئێستا چارەسەری یەکجارەکی نی یە بەڵام دەتواندرێت بەتەواوی کۆنتڕۆل بکرێت ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت و نەخۆش پابەندی جارەسەر و ڕێنماییە پزیشکیەکان بێت ، هەواڵی دڵخۆشکەر لەنەخۆشی شەکرە ئەوەیە لە ۷۰% ی شەکرەی دووەمی دەکرێت پێشیلێبگیرێت یان دوابخرێت بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست لە وەزشکردن و خۆراکی تەندرست لە هەموو تەمەنەکان .
بەداخەوە لەئێستادا بەهۆی کەم جوڵەیی و خۆراکی ناتەندروست لەنێو منداڵانیشدا شەکرەی جۆری دووەمی ڕوو لەزیاد بوونە و خەریکە دەبێتە یەکێک لە هەڕەشەکانی سەر تەندروستی گشتی کۆمەڵ .
لەهەرێمی کوردستان ، لە چوارچیوەی پڕۆگرامی زوو ناسینەوەی نەخۆشیە دڕێژخایەنەکان لە مەڵبەند و بنکە تەندروستی یە سەرەکیەکان ، پشنینی نەخۆشی شەکرە بۆ هاووڵاتیان و نەخۆشان ئەنجامدەدرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و خۆیان پێی نازانن بەمەبەستی زوو دەستیشان کردن و چارەسەرکردنیان
لە ساڵی ۲۰۱٥ لە هەرێمی کوردستان ۹۹٥۲۷ حاڵەتی نەخۆشی شەکرە تۆمارکراووە و لەهەمان ساڵدا (٦٦) هاووڵاتی بەنەخۆشی شەکرە مردوون ، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتمان نەخۆشی شەکرە ڕوو لەزیادبوونە هۆکاری سەرەکی ئەو زیادبوونە : کەم جوڵەیی و وەرزش نەکردنە و قەڵەوی و خۆراکی ناتەندرووستە
لەم دەرفەتەدا هاووڵاتیان هۆشیاردەکەینەوە لە پێویستی پابەندبوون بەشێوازی ژیانی تەندروست لە وەرزشکردن یان لانی کەم ڕۆژانە نیو کاتژمێر ڕۆشتنی خێرا بەپێ پێنج ڕۆژ لە هەفتەیه کدا ، هەروها دوورکەوتنەوە لەخواردنی چەور و سورکراوە و شیرینی زێدە و خواردنە خێراکان .
ئەنجامدانی پشکنین و بەشداربوون لە پڕۆگرامی زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بەمەبەستی زانینی باری تەندروستیمان لە نەخۆشی یەدرێژخایەنەکان وەک شەکرە و فشاری خوێن و بەرزە چەوری
لەکوتایی دا ، داواکارین لە ڕێکخراوە تەندرووستیەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکاری دەزکاتەندروستیەکان بن و بایەخی زیاتر بدەن بە هۆشیاری تەندروستی هاووڵاتیان بۆ ناسینی نەخۆشی شەکرە و خۆپاراستن لێی .



‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا
قایمقامی سلێمانی بۆ وادەكات؟!
پەرلەمان با لەکەرکووک کۆببێتەوە:
پێشنیارێک بۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم
چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە