راگەیاندراوەکەی باڵی ناوەند یان راگەیاندراوەکەی پارتی؟
لایەنگرانی پارتی لە سلێمانی
PM:06:39---19-11-2016
ئه‌م بابه‌ته 1196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین : دالیا عوسمان

بەم پەلەپروزکێیەو لەم ئان و ساتەدا باڵی ناوەندی بڕیاڕ، بۆ پشتیوانی پارتی و شاردنەوەی پەیامە گاڵتەجارییەکەی مسعود بارزانی راگەیاندراوێکی دەرکرد، ئەوەندە بەپەلە نووسرابوو تا فریایی پارتی بکەوێت لەم کاتەدا،کەوتبوونە هەڵەی سیاسیەوە زۆر بەڕوونی شەرحی نیەت و ئامانجیانی تیادا رەنگی دابوەوە، کەچۆن بوونەتە سبەری پارتی!

باڵی ناوەند لەبنەرەتدا خۆی بۆ ئەوە جیابووە،کە کۆمەڵێ سیاسی تیایدا ئاڕاستەی سیاسەت کردنیان لەپێناو خزمەت و بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانیدایە، تا بەرژەوەندیە فردی و بازرگانیەکانیان لەڕێی پارتیەوە پارێزراوبێت، ئەوەی لەناو یەکێتیدا بۆیان نەکرا لەسیاسەتی پاشکۆیەتی و دزی و گەندەڵی لەڕێی راگەیاندنی باڵی ناوەندی سەر بەحزبەکەی بارزانی درێژەی پێبدەن، ئاخر چ عەقڵ و مەنتقێک باوەڕ بەو راگەیاندراوە دەکات کەتیایدا داوای ریفۆرم و گۆڕینی حکومەت دەکەن بۆ چەواشەکردنی رای گشتی راگەیاندراوێک لەئەلفەوە تا یائی بەزمانی ئۆمێد خۆشناو نووسراوە.. کۆی راگەیاندراوەکە جگە لەوەی پڕ گومان و چەواشەکارییە مایەیی گاڵتەجاریشە، ریفۆرم بەپیاوی دزو گەندەڵ و پاشکۆی پارتی ناکرێت وەک هەموو کات دەیانەوێت خەڵک ساردبکەنەوە تا زیان بەبەرژەوەندییەکانیان نەگات، بەڵام هاووڵاتی لەو راستیە گەیشتووە کەکێ لەبەرەی میللەتەو کێی پاشکۆی بنەماڵەی بارزانییە. راگەیاندراوەکەی باڵی ناوەند رێک لەم تەوقیتەدا فریادرەسی بارزانییە کەبەخۆپیشاندەری وت هەڵپەڕن دوابەدوای ئەوە میللەت تا ئەو رادەیە توڕەیە لەبێمنەتی قسەکانی مسعود بارزانی داوای راپەڕین دەکەن دژی بنەماڵەی بارزانی، ناوەرۆکی راگەیاندراوەکە شەرحی جەماعەتی ناوەندی بڕیاری کرد و رای گشتی باشتر بۆی روونبوەوە کەلەبنەرەتدا بۆ خۆیان راگەیاند و چۆن لەکاتە دژوارەکانی کەپارتی دووچاری دەبێت زوو فریایی دەکەون تا کۆمپانیا و مەساڵحەکانیانیشیان پارێزراوبێت، بەڵام شکور وشیارە مەحوی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەم زورناژەنانەی پارتی کەناویان باڵی ناوەند چەواشەناکرێت، باشتر بڵێین با هەر سیربخۆن و زورنالێبدەن ، خەڵکی کوردستان سبەیی هەڵدەپەڕێ لەسەر ئاوازی خۆڕاگری و سورە لەسەر داواکانی. باڵی ناوەندیش بۆ راگەیاندراوێکیتر با باشتر دایبڕێژنەوە تا هێندە بۆنی پارتی بوونی لێنەیەت.

دالیا عوسمان



چەند سەرنجێك لەسەر قسەكانی فەرەیدون عبدالقادر
پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
لە دژی دادوەری حیزبی : (کورە لە ئاگر گەرمتر)
دەستەی دەستپاکی ... بۆ وا بێ باکی ...؟؟
بۆ ئەوەی چەواشەكارییەكانی پارتی سەبارەت بە ئاڵا دەرخەین
بۆ جاش هونەرمەندو بیرۆکەدزانی کورد ئایدل
ئایا ڕکابەر و دژ دەبنە دادوەر ....؟؟
شاخداری، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، بەرد دێنێتە جەواب!
نێچیرڤان بارزانی پۆز لێ دەدات
گەندەڵی دادگا : دوای بەهانە پێگرتن .. پاکانە وەرگرتن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە