گەڕەكێكی دیكەی موسڵ كۆنترۆڵكرایەوە
PM:01:10---04-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزارەتی بەرگری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ھێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرای سەربە ھێزە تایبەتەكانی سوپای عێراق، توانییان دوای شەڕێكی سەخت گەڕەكی میساق لە رۆژھەڵاتی شارەكە ئازادبكەنەوە.

ھێزەكانی دیكەی عێراقی لە پێشڕەویدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی موسەنا، سوكەر، عەرەبی، شورتە و كەفائات، لە رۆژھەڵاتی شارەكە.

بەگوێرەی ھەندێك سەرچاوەی سەربازی، كۆی ژمارەی گەڕەكە ئازادكراوەكانی مووسڵ، گەیشتوەتە 47 گەڕەك.

قۆناغی یەكەمی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س له‌ سوپای عێراق و پێشمەرگە، به‌ پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و زیاتر لە 40 گەڕەكی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركران، رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.



عه‌بادی‌: رێگه‌ ناده‌ین كه‌س ئیراده‌ی‌ به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت
عەبادی لەسەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان فەرمانێکی دەرکرد
ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر و به‌غدا: خۆتان له‌ توندوتیژی به‌دور بگرن
رایان دیلن: ئەوەی لە کەرکوک و دەورووبەری روویدا ھەماھەنگی ھێزەکان بووە
ئه‌مریكا: پشتگیری له‌ئیداره‌دانی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین
دوبز کۆنترۆڵکرایەوە
فوئاد مه‌عسوم په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
‌عەبادی پەیامێک ئاڕاستەی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق: کورد ڕەزامەندبووە لەسەر شەڕنەکردن لەنزیک کێڵگە نەوتییەکان
حەدیسی: دەبێت ھەرێم دان بە یەکپارچەیی خاکی عێراقدا بنێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە