ئەمریکا راوێژکارە سەربازیەکانی لە عێراق زیاد دەکات
PM:03:46---05-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رایدەگەیێنێت، بە مەبەستی خێراترکردنی پێشڕەوی ھێزە عێراقییەكان لە موسڵ هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان ھێرشەکانی خۆیان بۆ سەر پێگەکانی داعش چڕکردووەتەوە، ژمارەی راوێژكارە سەربازییەكانی ئەمریكاش لە عێراق بۆ دوو هێندە زیادكراوە.

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە عێراق و سووریا، جۆن دۆریان، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس لە بەغداوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای دایەوە له‌باره‌ی به‌شداریی هێزی وڵاته‌كه‌ی لە شەڕی موسڵ".

دۆریان ئاشكرای كرد"ژمارەی ئەو یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش دەکەن، بۆ دوو ھێندە زیادکردووە".

دۆریان راشیگەیاند،‌ بەمەبەستی پاڵپشتی تاکتیکی و راھێنان ژمارەی راوێژكارە سەربازییەکانیان زیادکردووە.  جۆن دۆریان ئاماژەی بەوەكرد، 450 سەربازیان (کە لە یەکەکانی ھێزی تایبەت و شارەزایانی ھەواڵگری و ئەندازیاران پێکھاتوون) رەوانەی ناوچەکە کردووە و ئەوەش ژمارەی سەربازانی خۆیان لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دوو ھێندە کردووە. گوتیشی "ئەم کارە بەمەبەستی پشتیوانی لە ھەنگاوی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەی دوو ھەفتە پێش ئێستا ئەنجامدراوە".  



موفتی دیاری عێراق: ریفراندۆمی كوردستان جۆرێكه‌ له‌تیرۆر
عه‌بادی: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك ناكه‌ین له‌سه‌ر عێراقی یه‌كگرتوو نه‌بێت
سیستانی: له‌گه‌ڵ سوونه‌دا جه‌ژن ناكه‌ین
ته‌له‌عفه‌ر: گه‌ڕه‌كی‌ كیفاح گەمارۆدراوە
ته‌له‌عفه‌ر: ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ باشور گەمارۆدراوە
دێرزور: 200 چه‌كداری داعش كوژران
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ به‌غدایه‌
هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ ناو ته‌له‌عفه‌ر
نیویۆرك تایمز ئاماری قوربانییەکانی موسڵی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبوانی ئایدز بەرزبووەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە