سی ئێن ئێن: حەشدی شەعبی لەسەر سنووری سعودیە
PM:04:29---05-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1839 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرچاوەکانی هەواڵ لە سعودیە ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی حەشدی شەعبیی عێراقی لە نزیک شاری نەخیبی عێراق لە باکوری شاری عەرعەری سعودیە مانووری سەربازی ئەنجام دەدەن و سەرچاوەکانی حەشدیش ئاماژە بەوە دەکەن کە مەبەست لەو مانورانە پاراستنی شاری کەربەلایە لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش.

مالپەری "سی ئین ئین"ی عەرەبی ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی هەواڵیکی ماڵپەری سەبەق، عەقید ڕوکن حاتم ئەلفەلاحی ڕایگەیاندووە "ئەو مانورانە ئاماژەی هەبوونی ئێرانن لە عێراقدا و لە هەر کات و ساتێکدا دەتوانن بکەونە ناو سعودیە ئەگەر ویلایەتی فەقی بە گۆنجاو بزانێ"

لەلایەن خۆیەوە حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش بۆ هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلا لە ڕێگەی بیابانی نەخیبەوە.

ئاشکراشیان کردووە کە هیزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە لیوای ١٩ لەگەل چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەنبار پێکیانداداوە کە دەیانویست بێنە سنووری کەربەلا و نەجەف و تێیدا ٦ چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

جێگای ئاماژەپێدانە کە سعودیە ڕەخنەیەکی توند لە هەژموونی ئێران لە عێراق دەگرێت و پێی وایە کە حەشدی شەعبی جگە لە سوننەکانی عێراق جێگای مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی سعودیە



موفتی دیاری عێراق: ریفراندۆمی كوردستان جۆرێكه‌ له‌تیرۆر
عه‌بادی: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك ناكه‌ین له‌سه‌ر عێراقی یه‌كگرتوو نه‌بێت
سیستانی: له‌گه‌ڵ سوونه‌دا جه‌ژن ناكه‌ین
ته‌له‌عفه‌ر: گه‌ڕه‌كی‌ كیفاح گەمارۆدراوە
ته‌له‌عفه‌ر: ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ باشور گەمارۆدراوە
دێرزور: 200 چه‌كداری داعش كوژران
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ به‌غدایه‌
هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ ناو ته‌له‌عفه‌ر
نیویۆرك تایمز ئاماری قوربانییەکانی موسڵی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبوانی ئایدز بەرزبووەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە