دژه‌تیرۆر: 70%ی‌ به‌ری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه‌
PM:07:48---05-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ی‌ قۆناغی‌ دوه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵدا، هێزه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ موسڵیان كۆنترۆڵ كرده‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وگه‌ڕه‌كانه‌دا، ئافره‌تێكی‌ ئێزدی‌ ڕزگاركرا.

هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ  تێده‌په‌رێت، له‌وماوه‌یه‌شدا هێزه‌كانی‌ دژه‌تیرۆرو پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ وفیرقه‌ی‌ 9ی‌ سوپای‌ عێراق ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كیان له‌ خۆرهه‌ڵات و باشوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكردۆته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ یونس سه‌بعاوی‌، یافا، عه‌ركوب، وه‌حده‌، میساق و پیشه‌سازی‌ و ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ ئه‌وشاره‌بوون.

سه‌باره‌ت به‌پێشره‌وی‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌موسڵ، تالیب شه‌غاتی‌، سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆری‌ عێراق ڕایگه‌یاند، تاكو ئێستا  نزیكه‌ی‌ له‌ سه‌دا  70 ڕۆژهه‌لاتی‌  شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوشدا به‌شی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ موسڵ به‌ته‌واوی‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێـته‌وه‌.

ئه‌وفه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌ی‌ عێراق ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاندوه‌، دانیشتوانی‌ موسڵ هاوكاری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان كردوه‌ له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌.

هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵیش كه‌دوای‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ موسڵ، له‌سه‌نته‌ری‌ شاره‌كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌، له‌گه‌ڕه‌كێكی‌ باشوری‌ خۆرهه‌لاتی‌ شاره‌كه‌ ئافره‌تێكی‌ ئێزیدیان رزگاركرد.

ڕائید شاكر، كه‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌و هێزه‌یه‌ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان، كچێكی‌ ئێزدییان له‌موسڵ ڕزگار كردوه‌ كه‌ له‌ناو مالێكدابوو له‌گه‌ڕه‌كی‌ سۆمه‌ری‌ باشوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌و شاره‌ و ڕاده‌ستی‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیداریان كردوه‌ بۆگرتنبه‌ری‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ مافه‌كانی‌.

 ئاواره‌ بوونی‌ دانیشتوانی‌ موسڵ پرسێكه‌، كه‌گرێدراوی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌وشاره‌یه‌و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی‌ شه‌ڕو پێشره‌وی‌ هێزه‌كانی‌ عێراقدا ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش زیاد ده‌كات كه‌شاره‌كه‌ جێده‌هێڵن.

سه‌باره‌ت به‌دواین ئاماری‌  ئاواره‌كانیش، ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاندوه‌: له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵه‌وه‌، پێشوازییان له‌ 160 هه‌زار ئاواره‌ی‌ ئه‌و شاره‌ كردوه‌و  به‌هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، گوزراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی‌ خازرو مه‌خمور و شێخان.

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق، ئاشكراشی كردوه‌: 20 هه‌زار ئاواره‌ پاش ئازاكردنی‌ ناوچه‌كانیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان ‌و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاسانكاریی‌ بۆ  ئاواره‌كان كردوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دابینكردنی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ بۆیان.

 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵداكه‌له‌ 17 تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردوو ده‌ستی‌ پێكرد، به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عێراق و فه‌رمانده‌سه‌ربازیه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وشاره‌ ده‌كرده‌وه‌ پێش كۆتایی‌ هاتنی‌ ساڵی‌ 2016 ،به‌ڵام واچه‌ندرۆژێك له‌مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2017 تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام تائێستا ته‌نها به‌شی‌ رۆژهه‌لاتی‌ شاره‌كه‌ كه‌به‌به‌شی‌ چه‌پ ناسراوه‌ به‌ ته‌واوی‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.



نیویۆرك تایمز ئاماری قوربانییەکانی موسڵی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبوانی ئایدز بەرزبووەتەوە
ته‌له‌عفه‌ر: هێزه‌كانی‌ عێراق 11 گوندیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌
داوای گۆڕینی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كرێت
ناسریه‌: هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمپانیایه‌كی نه‌وت
ھێرشی زەمینی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر دەستیپێكرد
كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاندرا
تەلعەفەر: 50 خێزان ئاوارە بوون
ته‌لعفه‌ر: یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە
پەرلەمان دو مادەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی دواخست
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە