ئەمریکا یه‌ك ملیار دۆلار قەرز دەداتە بەغداد
PM:07:52---05-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئه‌مریكا قه‌رزێكی‌ سیادیی‌ به‌ به‌های‌ یه‌ك ملیار دۆلار ده‌دات به‌ حكومه‌تی‌ عێراق‌و باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌می‌ پێدانی‌ قه‌رزه‌كه‌ ته‌واو بوه‌.

باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ نێوان عێراق‌و ئه‌مریكادا واژۆ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پێدانی‌ قه‌رزێكی‌ سیادی‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ واشنتۆنه‌وه‌ به‌ حكومه‌تی‌ به‌غداد.

رێكه‌وتننامه‌كه‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق ‌و نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكادا له‌ شاری‌ به‌غداد، واژۆ كرا‌و باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكاش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی‌ له‌وه‌ كردوه‌: واژۆكردنی‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌، هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌می‌ پێدانی‌ قه‌رزه‌كه‌ بوه‌، كه‌ به‌هاكه‌ی‌ یه‌ك ملیار دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌.

كۆشكی‌ سپی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردۆته‌وه‌، پێدانی‌ ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ به‌ عێراق، بواری‌ زیاتر بۆ حكومه‌تی‌ به‌غداد خۆش ده‌كات، بچێته‌ ناو بازاڕه‌كانی‌ دراو و سه‌رمایه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.

به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا وتویانه‌: ئیداره‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاریكردنی‌ حكومه‌ت‌و گه‌لی‌ عێراق، به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌تیرۆر‌و چاكسازیی‌ ئابووریدا.

ستیڤانی‌ ولیامز، هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق، وه‌كو نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا ڕوونی كرده‌وه‌، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا، هه‌نگاوه‌كانی‌ پێدانی‌ قه‌رزه‌كه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كه‌ن‌و له‌ زووترین ماوه‌دا پاره‌كه‌ بۆ حكومه‌تی‌ به‌غداد دابین ده‌كرێت.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە