وه‌زیری‌ كۆچ‌و كۆچبه‌رانی‌ عێراق: 160 هه‌زار كه‌س له‌ موسڵ ئاواره‌ بوون
PM:07:54---05-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 863 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وه‌زیری‌ كۆچ‌و كۆچبه‌رانی‌ عێراق ئاماژە بۆئەوەدەکات له‌ سه‌ره‌تای‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ موسڵه‌وه‌، زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌وه‌، ئاواره‌ بوون، ده‌شڵێت: 20 هه‌زار ئاواره‌، پاش ڕزگاركردنی‌ ناوچه‌كانیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاندوه‌: له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵه‌وه‌، پێشوازییان له‌ 160 هه‌زار ئاواره‌ی‌ ئه‌و شاره‌ كردوه‌و  به‌ هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، گوزراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی‌ خازرو مه‌خمور و شێخان.

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق، ئاشكراشی كردوه‌: 20 هه‌زار ئاواره‌ پاش ئازاكردنی‌ ناوچه‌كانیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان ‌و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاسانكاریی‌ بۆ  ئاواره‌كان كردوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دابینكردنی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ بۆیان.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە