وێنە: سەماكارێكی عیراق دەكرێتە سەرۆكی یەكێتی رۆژنامەنوسان
PM:08:29---05-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 4250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كچە سەماكارێكی عیراقی دانیشتوی وڵاتی ئەمریکا دەکرێتە سەرۆكی یەكێتی رۆژنامەنوسانی عیراق لەئەمریكا.

پێگەی بابل 24 ی عێراقی بڵاویكردۆتەوە؛ عەبدولمەجید عەلی سەرۆكی یەكێتی رۆژنامەنوسانی عیراق كچە سەماكارێكی عیراقی بەناوی عەشتار ئەنو سومەر كاندید كردوە بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی رۆژنامەنوسانی عیراق لەئەمریكا، وەزارەتەكانی دەرەوەو رۆشنبیری عیراقیش رەزامەندیانداوەو دانیان بەو دانانەدا ناوەو بەڕەسمی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

سایتەكە لەزاری عەشتارەوە بڵاویکردوەتەوە"من زۆر دڵخۆشم، سوپاس بۆ عەبدولمەجید عەلی و یەكێتی رۆژنامەنوسان و راگەیاندنكارانی عیراقی، سوپاس بۆ وەزارەتەكانی دەرەوەو رۆشنبیری وڵاتەكەم، سەرەڕای دوریم لەنیشتمان، من هەر دڵم لای نیشتمانەو ئەو بڕیارە خۆشحاڵی كردم".




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە