ڕێوڕه‌سمی‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو
PM:02:45---06-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
به‌ به‌شداریی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ به‌غدا ڕێوڕه‌سمی‌ 96 مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ش ڕێوشوێنی‌ توند ده‌گرنه‌ به‌ر و چه‌ند شه‌قامێكی‌ سه‌ره‌كی‌ داده‌خه‌ن.

سه‌ر له‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداریی‌ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ڕێوڕه‌سمی‌ 96ه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عێراق به‌رێوه‌چوو.

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵا و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی‌ عێراق به‌شدار بوون، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق تاجه‌گوڵینه‌ی‌ له‌سه‌ر مه‌زاری‌ سه‌ربازی‌ ون دانا.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌ شاری‌ به‌غداد ڕایگه‌یاند، له‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ شه‌قامه‌كانی‌ جمهوری‌ و ئه‌بونه‌واس و ڕه‌شیدیان داخستوه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندوه‌، داخستنی‌ ئه‌و شه‌قامانه‌ ته‌نها ڕێوشوێنێكی‌ ئه‌منییه‌.

داخستنی‌ ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی‌ به‌غداد له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند شوێنێكی‌ شاره‌كه‌ ڕێوره‌سمی‌ تایبه‌ت به‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.



عه‌بادی‌: رێگه‌ ناده‌ین كه‌س ئیراده‌ی‌ به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت
عەبادی لەسەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان فەرمانێکی دەرکرد
ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر و به‌غدا: خۆتان له‌ توندوتیژی به‌دور بگرن
رایان دیلن: ئەوەی لە کەرکوک و دەورووبەری روویدا ھەماھەنگی ھێزەکان بووە
ئه‌مریكا: پشتگیری له‌ئیداره‌دانی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین
دوبز کۆنترۆڵکرایەوە
فوئاد مه‌عسوم په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
‌عەبادی پەیامێک ئاڕاستەی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق: کورد ڕەزامەندبووە لەسەر شەڕنەکردن لەنزیک کێڵگە نەوتییەکان
حەدیسی: دەبێت ھەرێم دان بە یەکپارچەیی خاکی عێراقدا بنێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە