عەبادی پەیامێکی بڵاو کردەوە
PM:03:04---06-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1763 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ستایشی‌ سوپای‌ عێراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی‌ تیرۆر له‌ عێراق له‌ قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌.

له‌په‌یامێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ 96 هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عێراقه‌وه‌ بلاَویكرده‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، پیرۆزبایی‌ ئه‌و یاده‌ی‌ له‌ گه‌لی‌ عێراق كردو ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن بۆ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عێراق، كه‌ ئه‌و به‌ سوپای‌ سه‌ركه‌وتن و ڕزگاركردن ناوی‌ بردوه‌.

 ڕاشیگه‌یاند، سوپای‌ عێراق به‌رگری‌ له‌ كه‌رامه‌تی‌ گه‌لی‌ عێراق و سه‌روه‌ریی‌ خاكه‌كه‌ی‌ ده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پیشه‌یی‌ بوون.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ په‌یامه‌كه‌یدا عه‌بادی‌ ڕایگه‌یاندوه‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ تیرۆر له‌ قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌ و سوپای‌ عێراق توانیویه‌تی‌ سێیه‌كی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌و ئێستاش له‌ناو موسڵ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌ئاینده‌یكی‌ نزیكدا به‌ ته‌واوی‌ كۆنترۆڵی ده‌كه‌نه‌وه‌.



گرعوزێر لە دەستی داعش كۆنترۆڵ كرایەوە
به‌غدا و مۆسكۆ ڤیزای نێوانیان لاده‌به‌ن
ده‌يان هه‌زار دۆلار و كيلۆيه‌ك ئاڵتون بۆ ماڵێکی ئاوارە گەڕێنرایەوە
پۆلیسی نه‌ینه‌وا په‌چه‌ له‌ ژنانی موسڵ قه‌ده‌غه‌ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی سه‌رۆكی شاره‌وانی نه‌مروود ده‌ڕفێنن
دوایین نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ببینه‌
وێنە: بەسەرپەرشتی ئارام شێخ محەمەد پرسەی نەوشیروان مستەفا لە بەغداد بەڕێوەچوو
مالکی: نەوشیروان مستەفا تەمەنی بۆ روبەڕوی دیکتاتۆر و گەندەڵی تەرخانکرد
وێنە: لڤین فەزیحەیەکی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئاشکرا دەکات
عەبادی: دەست بە کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە دەکەین
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە