سه‌لاحه‌دین: داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ پۆلیس
PM:03:13---06-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
به‌هۆی‌ هێرشی‌ چه‌كدارانی‌ داعش بۆسه‌ربنكه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ دۆری‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین، هاتوچۆكردن له‌قه‌زایه‌ قه‌ده‌غه‌كرا.

میدیاكانی‌ عێراق له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌  پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دینه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ چه‌كدارانی‌ گروپی‌ تیرۆرستی‌ داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بنكیه‌كی‌ پۆلیس له‌ قه‌زای‌ دۆر ی‌ رۆژهه‌لاتی‌ تكریت.

ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وهێرشه‌دا هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ قه‌زاكه‌ ڕێوشێنی‌ توندیان گرتۆته‌به‌رو قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆیان له‌ ته‌واوی‌ قه‌زای‌ دۆر ڕاگه‌یاندوه‌.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، له‌و هێرشه‌دا 12 ئه‌ندامی‌ هێزه‌ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق كوژراون.

له‌ماوه‌ی‌ كه‌مترله‌هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌وه‌ دووه‌مجاره‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین، چه‌ندرۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش هێرشێكی‌ هاوشێوه‌ كرایه‌ سه‌ربنكه‌یكی‌ پۆلیس له‌قه‌زای‌ سامه‌رای‌ سه‌ربه‌هه‌مان پارێزگا.



جێگرێکی فوئاد مەعسوم: بڕیارەکەی نەجمەدین کەریم قبوڵ ناکەین
شه‌ڕی موسڵ ده‌ستیپێكرده‌وه‌
پەرلەمانی عێراق كوژرانی ھاووڵاتیانی مووسڵ تاوتوێ دەكات
پەرلەمانتارێک: چەند خێزانێكی كورد بونەتە قوربانی
موسڵ: 61 ته‌رمی دیكه‌ دۆزرانه‌وه‌
دواین ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ بڵاوکرایەوە
عێراق بەرهەم هێنانی نەوتی کەمکردەوە
موسڵ؛ سێ‌ گه‌ڕه‌ك ‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازی‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكران
مافی مرۆڤ: 500 هاووڵاتی له‌ رۆژئاوای موسڵ بونه‌ته‌ قوربانی
ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەی موسڵ دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە