هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر نزیكی رووباری دیجله‌ ده‌بنه‌وه‌
PM:06:24---07-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1013 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق رایگه‌یاند هێزه‌كانیان نزیكی رووباری دیجله‌ بوونه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌و پێشره‌وییه‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش به‌ده‌ستیان هێنا‌.

پێشڕه‌وی ئه‌مرۆی هێزه‌كانی عێراقی به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییه‌ و له‌ قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستیان پێكردووه‌ و چه‌ند سه‌د مه‌ترێك نزیكی رووباری دیجله‌ بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ شاری موسڵ به‌ دوو به‌شی چه‌پ و راست دابه‌شی كردووه‌، به‌تایبه‌تی هێرشی شه‌وی رابردووی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك له‌ رووباری فورات له‌ به‌شی چه‌پی شاره‌كه‌ و پاش كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی وه‌حده‌ و موسه‌نا ده‌گه‌نه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ر لێواری رووباری دیجله‌.

تالب شوغاتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به‌ په‌یامنێرانی رایگه‌یاند"هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر 500 مه‌تر نزیكی چواره‌مین پردی موسڵ بوونه‌ته‌وه‌".

وتیشی"هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر گه‌ڕه‌كی غوفران (به‌عسی پێشوو)یان كۆنترۆڵ كرد و چوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ عەبدولوەھاب ساعدی، فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند"دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ چەكدارانی داعش توانیومان گەڕەكی غوفرانی باكووری گەڕەكی وەحدە  لە رۆژھەڵاتی مووسڵ رزگار بکەین"

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی جیاوازدا راگه‌یه‌ندرا"ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، نەخۆشخانەكانی شیفا و سەلام و كۆلیژی پزیشكی و بارەگای موجاھیدە چیچانییەكان لە باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرد و به‌ خاڵێكی گرنگی وه‌چه‌رخان داده‌نرێت"، پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو یه‌كه‌یه‌كی سوپا له‌و شوێنه‌ كشایه‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی به‌ پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ له‌ باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشوور توانیویانه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر هه‌روه‌ها وتی"ئێستا دژه‌ تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵ هاوته‌ریب له‌ دوو میحوه‌ر  پێشڕه‌ی ده‌كه‌ن و فاكته‌رێكی زۆر گرنگه‌ و داعش ناتوانێ جوڵه‌ به‌ چه‌كداره‌كانی بكات".

ئۆپه‌راسیۆنی شه‌وی هه‌ینی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ سه‌ركه‌وتنێك بۆ هێزه‌كانی عێراقی وه‌سفكرد كه‌  ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ پلانه‌كه‌ی دارێژراوه‌.



گرعوزێر لە دەستی داعش كۆنترۆڵ كرایەوە
به‌غدا و مۆسكۆ ڤیزای نێوانیان لاده‌به‌ن
ده‌يان هه‌زار دۆلار و كيلۆيه‌ك ئاڵتون بۆ ماڵێکی ئاوارە گەڕێنرایەوە
پۆلیسی نه‌ینه‌وا په‌چه‌ له‌ ژنانی موسڵ قه‌ده‌غه‌ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی سه‌رۆكی شاره‌وانی نه‌مروود ده‌ڕفێنن
دوایین نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ببینه‌
وێنە: بەسەرپەرشتی ئارام شێخ محەمەد پرسەی نەوشیروان مستەفا لە بەغداد بەڕێوەچوو
مالکی: نەوشیروان مستەفا تەمەنی بۆ روبەڕوی دیکتاتۆر و گەندەڵی تەرخانکرد
وێنە: لڤین فەزیحەیەکی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئاشکرا دەکات
عەبادی: دەست بە کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە دەکەین
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە