عه‌بادی: ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال نه‌مێنێت
PM:06:31---07-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 2178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و توركیا جه‌ختیان له‌سه‌ر نه‌مانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال كرده‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی"عێراق داوای له‌ په‌كه‌كه‌ نه‌كردووه‌ بێته‌ ناو عێراق و رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه‌ كه‌ هێزی هاوبه‌ش كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ بكات و رێككه‌وتنی كۆتایش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت هیچ هێزێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق له‌ شنگال هه‌بێت".

له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بن عه‌لی یه‌ڵدرم وتی"داوامان كردووه‌ عێراق هاوكارمان بێت له‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و عێراقیش به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بدات بۆ نه‌هێشتنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال".

وتیشی"ئێمه‌ تیرۆر به‌ تیرۆر ده‌ناسێنیین و په‌كه‌كه‌ تیرۆریسته‌ و سووپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌كه‌ین كه‌ له‌ هه‌ستیاری ئێمه‌ بۆ پرسی تیرۆر و په‌كه‌كه‌ تێده‌گات".



نیویۆرك تایمز ئاماری قوربانییەکانی موسڵی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی تووشبوانی ئایدز بەرزبووەتەوە
ته‌له‌عفه‌ر: هێزه‌كانی‌ عێراق 11 گوندیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌
داوای گۆڕینی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كرێت
ناسریه‌: هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمپانیایه‌كی نه‌وت
ھێرشی زەمینی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر دەستیپێكرد
كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاندرا
تەلعەفەر: 50 خێزان ئاوارە بوون
ته‌لعفه‌ر: یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە
پەرلەمان دو مادەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی دواخست
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە