پارتی: لە 61%ی موچەی فەرمانبەران دابین دەكرێت
PM:08:00---07-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 17415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
جێگیری سەرۆكی لێژنەی داهات و سامانی ژێر زەوی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات ئەگەر نەوتی هەرێمی كوردستان بە 43 دۆلار بفرۆشرێت و ئەم پارەیە لە 600هەزاری بدەین ئەوا دەكاتە 700 ملیۆن دۆلار و ئەگەر 210 ملیۆن دۆلار قەرزی لێ دەربێنی و 92 ملیۆن دۆلار حەقدەستی كۆمپانیانان دەربهێنین، ئەوا ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە ٪61ی مووچەی فەرمانبەران دابین دەكات.

دڵشاد شەعبان جێگیری سەرۆكی لێژنەی داهات و سامانی ژێر زەوی لە پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندوە"لە 1\12\2016 تاكو 3\1\2017 مانگێك كەمترین نرخ و بەرزترین نرخ كەمترین 52 دۆلار و83 سەنت بووە، بەرزترینیش 56دۆلار بووە، واتا ئەگەر كۆی هەمووی وەربگرین، 53 دۆلار بووە، ئەم نرخە نرخی نەوتی (برێت)ە، لەبەر ئەوەی نەوتی كوردستانیش كەمێك كێبرێتی تێدایە و پارەی پاشەكەوت وەردەگرین پارەی گواستنەوە و خەزنكردنیشی لێ دەڕوات، دەبێتە 10 دۆلار، ئەگەر كۆی مانگی رابردوو بە 53 دۆلار بخەمڵێنین، بۆ كوردستان دەبێتە 43 دۆلار و، ئەگەر ئەم پارەیە لە 600هەزاری بدەین ئەوا دەكاتە 700 ملیۆن دۆلار و، لەگەڵ مانگەكانی پێشووتر 70 تا 80 ملیۆن دۆلار جیاوازییەتی، ئەگەر 210 ملیۆن دۆلار قەرزی لێ دەربێنی، 92 ملیۆن دۆلار حەقدەستی كۆمپانیانان دەربهێنین، ئەوا ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە ٪61ی مووچەی فەرمانبەران دابین دەبێت، ئەمە لە كاتێكدایە لە مانگەكانی رابردوو حكوومەت تەنیا ٪50ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین كردووە، ئەمەش شتێكی دڵخۆشكەرە، چونكە ئۆپیك بڕیاری داوە دووملیۆن بەرمیل نەوت كەم بكەنەوە، هەڵبەت ئەوە قازانجە بۆ ئەو وڵاتانەی لە دەرەوەی ئۆپیك نەوت دەفرۆشن".

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە"ئێمە لە هەرێمی كوردستان كارمان بە یاسای ژمارە 27 ساڵی 2007 كردووە، بۆیە هەر رێككەوتنێكی نەوتی كرابێت، لە ئەلفەوە تا كۆتایی هەمووی یاساییە، یاسایەكی دیكە كە لە پەرلەمان دەرچووە، یاسای 5ی ساڵی 2013یە كە دەڵێت"بژاردەی یەكەم بۆ وەرگرتنی موستەحەقاتی دارایی دەبێت بگەرێینەوە بۆ بەغدا، لە پەرلەمانی كوردستانیش بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیی خۆمان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیووە، بە جۆرێك بژاردەی یەكەم گەڕانەوە بۆ بەغدایە، ئەگەر بەغدا موستەحەقاتی كوردستانی نەنارد ئەوا كوردستان سەرپشك دەبێت لە بەكارهێنانی سەرچاوەی داراییی خۆی و بەپێی ئەو یاسایە كە دەڵێ (ئەگەر فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ بێت، ئەوا حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرپشكە بۆ ئەوەی بودجەی خۆی دابین بكات".



كۆسره‌ت ره‌سوڵ: لایه‌نه‌كان یه‌كڕیزی پێشمه‌رگه‌ بكه‌نه‌ بنه‌مای ئاشته‌وایی
سلێمانی: بەهۆی بەفربارینەوە 12 كەس بریندار بوون
لڤین بەبەڵگەوە فەزیحەی سێ بەڕێوبەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی پارێزگا: بەبێ رێكەوتن لەگەڵ بەغداد قەیرانەكان چارەسەر ناكرێن
پارتی: هەتا پەکەکە لە شنگال بێت ئاوەدانی ناکەینەوە
سێ پرۆژه‌ی ته‌ندروستی له‌ گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه‌
یەكگرتوو رونكردنەوە لەسەر مەسعود بارزانی دەدات
مەلا بەختیار: هیچ دەوڵەتێک پشتگیری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ناکەن
پۆستە و نامەکانی پێشمەرگە بێبەرامبەر دەگوازرێنەوە
دەزگای مین: هەولێر زۆرترین بەرکەوتووی مینی تێدا تۆمار کراوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە