موسڵ: 17 گەڕەك كۆنترۆڵكراونەتەوە
PM:02:17---08-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ، زیاتر لە 17 گەڕەك كۆنترۆڵكراونەتەوە، لە 12 گەڕەكیش زیاتر شەڕی كۆڵان بە كۆڵان بەردەوامە.

هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 9 ی زرێپۆش، 9 گەڕەكیان لە بەری چەپی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كردوونەتەوە، پێشتریش كۆنترۆڵكردنەوەی شەش گەڕەك لەلایەن دژە تیرۆرەوە راگەیێندرابوو.

رۆژی شەمە ، فەریق رائید شاكر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لە 10 رۆژی یەكەمی دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی بەری چەپی شاری موسڵ، هێزەكانی پۆلیسی ئیتحادی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 9 ی زرێپۆش، 9 گەڕەكیان كۆنترۆڵ كردوونەتەوە".

گەڕەكە كۆنترۆڵكراوەكان بریتین لە (ئینتیسار، شەیما، یافا، میساق، سەبعاوین، سۆمەر، عەدەن، موعەلیمین، وەحدە) پێشتریش كۆنترۆڵكردنەوەی هەریەك لە گەڕەكەكانی (قادسیەی یەك ، قادسیەی دوو، غوفران، ریفاق، کەڕامەی باشوور، موسەننا، پزیشكانی یەكەم و پزیشكانی دووەم) و چەند شوێنێكی گرنگ لەلایەن فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی(واهاتین نەینەوا)راگەیێندرابوو.

فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی سەرقاڵی پاككردنەوەی كۆمەڵگەی پزیشكی نەخۆشخانەی سەلامن لە گەڕەكی سەلام، كە زیاتر لە 800 باڵاخانەو تاقیگە لەخۆدەگرێت.

شاكر جەودەت وتیشی"هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی زیاتر لە 2 هەزار و 100 چەكداری داعشیان كوشتووە، لەگەڵ تێكشكاندنی 78 ئۆتۆمبێلی دۆشكەهەڵگر و تەقاندنەوەی 110 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، سەرەڕای پاككردنەوەی زیاتر لە 64 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە مین و بۆمب و دەستگرتن بەسەر بارەگاكانی پزیشكی داعش، جوندولخەلافە، چاپخانەی راگەیاندن و كۆگایەك ".

فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی جەختیكردەوە، لەماوەی 3 رۆژی داهاتوودا بەری چەپی شاری موسڵ بەتەواوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵ دەكرێتەوە و دەگەنە سەر رووباری دیجلە.



عه‌مار حه‌كیم: پشتیوانی یەکپارچەیی عێراق دەکەین
داعش چاره‌نووسی خه‌لیفه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
موسڵ: داعش ته‌نیا له‌ سه‌دا یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌
وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماری هه‌نارده‌ی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌
بەرپرسی تەقینەوەکانی داعش لە مووسڵ کوژرا
چیرۆکی ئەو منارەی دوای 850 ساڵ خۆڕاگری داعش تەقاندییەوە
ڤیدیۆ: چركەساتی تەقاندنەوەی منارەی حەدبا لەلایەن داعش
داعش حه‌دبای له‌ موسڵ سه‌نده‌وه‌
خامنەئی بۆ عەبادی: ئێران دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە
هێزەکانی عێراق چەند ناوچەیەكیان لە موسڵی كۆن كۆنترۆڵكرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە