عەبادی: بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنن
PM:02:18---08-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ ھێڵی بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنن، ئەمەش پەیوەست دەبێ بە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە دوای سەردانی بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ شاری بەغدا، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی ستراتیژی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان تورکیا عێراقدا و پاشانیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا ھەردوولا باسیان لەوە کرد لێکتێگەیشتن لە نێوانیان ڕوویداوە.

ھاوکات ئاماژە بەوەشکراوە عەبادی ڕایگەیاندووە"لە دوای رزگارکردنی موسڵ ھێڵی بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنین. ئەمەش پەیوەست دەبێ بە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات".

ئەمەش لە دوای ئەوە ھات دوێنێ سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدای کرد ولە سەر چەند پرسێک گفتوگۆیان لەگەڵ عەبادی کرد، لەوانە پرسی سوپاکەی تورکیا لە باشیک و پەکەکە و پەیوەندی ئابوری نێوانیان.

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە ھەردوولا جەختیان لێکردەوە و یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکەی سەردانی یەڵدرم بۆ بەغدا، پرسی بوونی گەریلاکانی پەکەکەیە لە شارۆچکەی شنگال.

لەو بارەیەوە یەڵدرم ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان ئامادەن ھاوکاریی ھەولێر و بەغدا بکەن لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆردا، ڕاشیگەیاند، پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەموو ڕێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شنگال.

لەلای خۆشییەوە عەبادی لەسەر ھەمان پرس ڕایگەیاند، پێویستە شنگال لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزە عێراقیەکاندا بیت و لەو بارەیەوە لەگەڵ ھەولێر ڕێککەوتنیان کردووە




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە