بەڵگەکانی گەندەڵی دادوەری.. بەرەوکوێ؟
PM:06:46---08-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 910 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین : سۆران محەمەد غەریب

پاش هەڵوێستە ڕاگەیاندم و باوەڕ بون بەوەی کە بڕوام پێی هەبوە لەسەر بونی گەندەڵی لە ناو دادگاکاندا هەر وەکو پێشوتر بەڵێنم دابوو کە کۆڵنەدان نیە لەم ئاراستەیە لە بیرکردنەوە و گرتنەبەری ڕێگا بۆ هەڵماڵینی گەندەڵی وهەڵمەت بردن بۆ قەڵاچۆ کردنی.
ئەمڕۆ بەرواری ٨ / ١ / ٢٠١٧ لە تەوژمی گوژمەی یەکەم لە جوڵاندنی سکاڵادا (٣) سکاڵام لە (دادگای لێکۆڵینەوەی دەست پاکی سلێمانی) لەسەر دوو دادوەری سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵجونەوەی ناوچەی سلێمانی کرد لە سكاڵاکاندا کە بە خەسڵەتی هەواڵدەر و سكاڵاکارجوڵاندومە . سکاڵاکانیش لەسەر ئەمانەن :

 ١/ ساختەکردن لە بڕیارێکی دادگادا لە لایەن دوو دادوەرەوە (بە بەڵگەوە).

 ٢/ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە لایەن دادوەرێکەوە بۆ بەرژەوەندی و سودی تایبەتی خۆی (بە بەڵگەوە).

 ٣/ یاسا شکێنی دوو دادوەر بەوەی بەرژەوەندی لە داوایەکدا هەبوە لەگەڵ لایەنێکی داوایەک و خۆشیان پێشتر لایەن بون لە داوایەکی پێشکەشکراو بە لایەنێکی سەرۆکی یەکەی کارگێڕی و پەیوەندی تۆکمەیان هەبوە لەگەڵ ئەو لایەنەدا ، بەڵام بە یاسا شکێنی چەند داوایەکیان بینیوە و دواجار بڕیاریشیان تیادەرکردوە . بۆ زانیاری خوێنەر لەم (٣) سکاڵایانەدا داواکاریەکانم ئەمانە بوون .

 ١- کۆکرنەوەی بەڵگەکان و ئاراستە کردنی نوسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا بەڵگەکان بنێرن بۆ دادگا .

 ٢- پاش تەواوبونی بەڵگەکان پەڕاوی سكاڵاکە وەربگێردرێتە سەر زمانی عەرەبی و ناردنی بۆ (دەستەی دەستپاکی عێراق) لەبەر ئەوەی بە پێی یاسای دەست پاکی ژمارە (٣٠) ساڵی ٢٠١١ دەبێت لێکۆڵینەوە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی نوێنەراندا بێت ، بەڵام دەزانین کە پەرمانی کوردستان پەکخراوە و لێکۆڵینەوەی دەست پاکی بەبێ چاودێری کردن نابێت.

 جا چاوەڕێی ڕێکارەکان بن بزانن بەرەو کوێ دەڕوات ..؟ بۆ زیاتر وەرگرتنی زانیاری وێنەیەک لە سكاڵاکان لە خوارەوە ببینە ...



گەیاندنی سکاڵاکانی گەندەڵی بۆ (نوێنەرانی کوردستان و عێراق)
بەڵگەکانی گەندەڵی دادوەری.. بەرەوکوێ؟
دەهۆڵی شەڕی دادگا : (ئەمە عەرز و ئەوەش گەز)
تۆ لە دڵی چل ملیۆن كوردایت
راگەیاندراوەکەی باڵی ناوەند یان راگەیاندراوەکەی پارتی؟
شێوازی ژیانی تەندروست دەمانپارێزێت لە نەخوشی شەکرە
لە ساڵیادی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دادوەری : (وەڵام بۆ ملشۆڕەكان)
بەڵگەكانی گەندەڵی :لە دادگایەك خاوەن ماف دەكرێتە تۆمەتبار
بۆچی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەگات کە متمانە بە ئەمریکا نەکەن
کیژە {ئەڵمانیەکان}ی دانمارک و مرۆڤە ناپاکەکانی خۆمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە