په‌كه‌كه‌: توركیا ده‌یه‌وێت به‌غداد له‌ دژی هه‌رێم و په‌كه‌كه‌ به‌كار بهێنێت
PM:08:33---08-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 2155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كه‌جه‌كه‌ وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه‌ و ئاشکرایکردوە ئه‌نكه‌ره‌ ده‌یه‌وێت به‌غدا دژی هه‌رێم و په‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنێت، به‌ڵام بڕوایان وایه‌ عێراق ناچێته‌ ژێر باری سیاسه‌ته‌كانی توركیاوه‌.

سه‌رحه‌د ڤارتۆ، وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه‌ به‌ میدیاکانی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگه‌یاندوە"سیاسه‌تی توركیا له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ دژایه‌تیی كورده‌ و هاتنی بن عه‌لی یه‌ڵدریمیش بۆ عێراق له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌".

ڤارتۆ وتیشی ئه‌نكه‌ره‌ ده‌یه‌وێت"به‌غداد دژی هه‌رێمی كوردستان و په‌كه‌كه‌ به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ئه‌وان پێیان وا نییه‌ به‌غداد بچێته‌ ژێرباری سیاسه‌ته‌كانی توركیاوه‌".

وته‌بێژی كه‌جه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ داواكارییه‌كانی توركیاش بۆ كشانه‌وه‌ی‌ شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ كێشه‌ی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌كه‌كه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌و سێ لایه‌نه‌ له‌ ناوخۆیاندا كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ شه‌نگال چاره‌سه‌ر بكه‌ن".



كۆسره‌ت ره‌سوڵ: لایه‌نه‌كان یه‌كڕیزی پێشمه‌رگه‌ بكه‌نه‌ بنه‌مای ئاشته‌وایی
سلێمانی: بەهۆی بەفربارینەوە 12 كەس بریندار بوون
لڤین بەبەڵگەوە فەزیحەی سێ بەڕێوبەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی پارێزگا: بەبێ رێكەوتن لەگەڵ بەغداد قەیرانەكان چارەسەر ناكرێن
پارتی: هەتا پەکەکە لە شنگال بێت ئاوەدانی ناکەینەوە
سێ پرۆژه‌ی ته‌ندروستی له‌ گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه‌
یەكگرتوو رونكردنەوە لەسەر مەسعود بارزانی دەدات
مەلا بەختیار: هیچ دەوڵەتێک پشتگیری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ناکەن
پۆستە و نامەکانی پێشمەرگە بێبەرامبەر دەگوازرێنەوە
دەزگای مین: هەولێر زۆرترین بەرکەوتووی مینی تێدا تۆمار کراوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە