ئۆباما باسی قورسترین بڕیاری ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات
PM:01:49---09-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 2099 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی قورسترین بڕیاری ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ڵێت‌" له‌و كاته‌ی له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهان قسه‌مده‌كرد، قورسترین بڕیاری ماوه‌ی ئه‌و 8 ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌م، بڕیاری ناردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكا بووه‌ بۆ ئه‌فغانستان له‌ ساڵی 2010 دا".

باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ABC) ئه‌مریكی، وتوویه‌تی" قورسترین بڕیارم له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌رۆكایه‌تیمدا ده‌ركردووه‌، ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانی ناردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكام بۆ ئه‌فغانستان ده‌ركرد، چونكه‌ من له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ بانگه‌شه‌م ده‌كرد".

ئۆباما هه‌روه‌ها وتوویه‌تی" به‌ڵام ئیستا پیموایه‌ بریارێكی درووستمداوه‌، چونكه‌ پێش وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌م، تالیبان له‌ فراوانبووندا بووه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پێشتر دۆخی ئه‌فغانستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرابوو".

 ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ئه‌فغانستان، باراك ئۆباما هه‌ست به‌ بێ هیوایی ده‌كات و ده‌ڵێت" بی هیوابووم، به‌ڵام زانیم له‌ شه‌ڕی تیرۆردا هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتن به‌شت نابێت و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی و به‌رده‌وام نییه‌، وه‌ك ئه‌و‌ شه‌ڕانه‌ی به‌ سه‌ر وڵاتاندا ده‌توانیت سه‌ربكه‌ویت".

ئۆباما هه‌روه‌ها وتوویه‌تی" ته‌نانه‌ت پاش لێدانی به‌شی گه‌وره‌ی قاعیده‌ له‌ ناوچه‌ هۆزنشینه‌كانی پاكستان و دوای كوشتنی بن لادن، تا ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت و له‌ تواناشیاندایه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ریان ده‌سته‌پاچه‌ بین".

ئۆباما ده‌رباره‌ی تێكچوونی ره‌وشی عێراق و ئه‌فغانستان وتوویه‌تی"ره‌وشه‌كه‌ وایده‌خواست سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و دوو وڵاته‌ هه‌بن".

ئێستا له‌ عێراق زیاتر له‌ 5000 سه‌رباز و راوێژكاری ئه‌مریكی بوونیان هه‌یه‌ و له‌ ئه‌فغانستانیش ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ 8400 سه‌ربازن و رۆژی 20 ی ئه‌م مانگه‌ش باراك ئۆباما دوای هه‌شت ساڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ماڵئاوایی له‌ پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كا‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست دۆناڵد تره‌مپ به‌ربژێری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ سه‌ر به‌ كۆمارییه‌كانه‌.



ئه‌ردۆغان: هاوپه‌یمانیی خاچپه‌رستان ده‌ركه‌وت
موسڵ: چەکدارەکانی داعش هەڵدێن
داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌كات
ئەمریکا و ئیسرائیل: بەردەوام دەبین لە دژایەتیکردنی ئێران
ئیڤانكا به‌شداری لوتكه‌ی ژنان20 ده‌كات
کچی ئەنجامدەری هێرشەکەی لەندەن دەستبەرداری ژیانی تایبەتی نابێت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی په‌سه‌ند كرد
پلانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش دەگۆڕدرێت
روسیا: نه‌یارێكی‌ پۆتن دەستگیر كرا
به‌نداوی‌ فورات كۆنترۆڵكرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە