كۆشكی سپی: له‌ تێوه‌گلانی گوله‌ن ده‌كۆڵینه‌وه‌
PM:12:05---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كۆشكی سپی رایگه‌یاند" وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌ جددی له‌ به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ تێوه‌گلانی پیاوی ئایینی توركی (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) له‌ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی توركیا ده‌كۆڵێته‌وه‌".

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا ده‌رباره‌ی دواین هه‌واڵی نوێ ده‌رباره‌ی پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن به‌ ئه‌نقه‌ره‌، جۆش ئێرنێست گوته‌بێژی كۆشكی سپی ووتی"وه‌زاره‌تی داد به‌ شێوه‌یه‌كی ورد ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كانی كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و به‌ڵگه‌ به‌رده‌ستانه‌ چین پاڵپشتی داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌ جددی كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ رۆڵی گوله‌ن له‌ هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا، به‌ڵام بێئاگایی خۆی له‌وه‌ ده‌ربڕی وه‌زاره‌تی داد چه‌نده ماوه‌ی پێویسته‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ پێشكه‌شكراوه‌".

ئێرنێست ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌"توركیا ده‌وڵه‌تێكی گرنگی ناو هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه‌، ئێمه‌ بایه‌خ به‌ هاوبه‌شیمان ده‌ده‌ین به‌ تایبه‌تی له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ پاراستنی هه‌ر دوو وڵات و هاووڵاتیانمان، سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنی جیاوازییه‌كانمان له‌ هه‌ندێك پرس و كاتدا".




هێزێكی كوردی له‌ ئیدلب هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای توركیا
توركیا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی عێراق ده‌كات
پرسی پەنابەرانی دوورگەی مانوس یەكلایی دەبێتەوە
ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سوچی به‌رێوه‌ده‌چێت
حه‌ریری گه‌یشته‌وه‌ به‌یروت
ئه‌مریكا سزای به‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باكوردا سه‌پاند
پۆتن په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو پادشای سعودیه‌وه‌ كرد
مووشه‌كه‌كانی كۆریای باكور ده‌گه‌نه‌ ئه‌مه‌ریكا
ئه‌سه‌د لەگەڵ پوتین کۆبویەوە
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز كالیدۆنیای‌ نوێ‌ ده‌هه‌ژێنێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە