جولیان: ناوهێنانی روسیا بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌
PM:12:06---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
جولیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس رایگه‌یاند" بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا به‌ ناوی(هاككه‌ره‌كانی رووس) كه‌ پاش ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ركه‌ووت، ئامانج لێی پاساوهێنانه‌وه‌یه‌ بۆ شكستی هیلاری كلینتۆن".

ئه‌سانج له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رۆژی 9/1/2017 ووتی" ئامانجه‌كه‌ زۆر روونه‌، پێویسته‌ دیموكراته‌كان كه‌سێكی فیداكار بدۆزنه‌وه‌ تا به‌رپرسیارییه‌تی شكستی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ستۆبگرێت".

هه‌روه‌ها پێیوابوو ئاماده‌كارانی راپۆرته‌كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌مشێوه‌یه‌ گوومان بخه‌نه‌ سه‌ر شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆمارییه‌كان".

دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس بۆ دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمی و نهینییه‌كان ئه‌وه‌شی به‌ دوور نه‌زانی كه‌ نوێنه‌رانی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا، له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا هه‌وڵ بۆ گوومان خستنه‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی تره‌مپ بده‌ن".

ئه‌م قسانه‌ی ئه‌سانج وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مریكی (جیمس كلاپه‌ر) كه‌ رۆژی هه‌ینی وێنه‌یه‌كی ئاشكرای راپۆرته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا  بڵاوكرده‌وه‌ و واشنتۆن هه‌وڵیدا به‌رپرسیارییه‌تی هێرشه‌كان بخاته‌ ئه‌ستۆی رووسیا.

 به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ رووسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بووه‌ و ئه‌و هاككه‌رانه‌ به‌ ئاراسته‌كردنیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی مۆسكۆ جوڵاونه‌ته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ بخاته‌ڕوو.



ماكرۆن: فه‌ره‌نسا له‌ رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران ناكشێته‌وه‌
ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ نه‌چێته‌ سه‌ر كار به‌ئۆتۆمۆبیل له‌ 3 كه‌سیدا
ماكرۆن: تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت
لێبوردنی نێودەوڵەتی:باری نائاسایی لەتورکیا بیانویەکە بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەنوسان
وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتی ڕوسیا،تورکیا و ئێران کۆدەبنەوە
ماکرۆن:ڕەنگە ئەمریکا لەڕیککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە
بەتاوانی پشتگیری کردنی گولەن ١٤ ڕۆژنامەنوس لەتورکیا سزا دران
لاڤرۆڤ: ئەمەریکا نیازی نیە سوریا بەجێبهێڵێت
رۆحانی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات
ترەمپ هۆشداری دەداتە کۆریای باکور
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە