كونسوڵێكی روسیا به‌ مردوویی دۆزرایه‌وه‌
PM:12:09---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 629 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
باڵیۆزی رووسیا له‌ یۆنان رایگه‌یاند، ته‌رمی كونسوڵی رووسی ئه‌ندریه‌ مالانین، له‌ شوقه‌كه‌ی خۆی له‌ ئه‌سینا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كونسوڵه‌ی رووسیا تا ئێستا نه‌زانراوه‌.

كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی رووسیا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هیچ زانیارییه‌كی زیاتر بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری نۆڤۆستی رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ رووسییه‌ نه‌چووه‌ته‌ نووسینگه‌ی كاركردنی و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه‌ و هاوڕێكانی په‌یوه‌ندییان به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ پۆلیسدا چوونه‌ته‌ شوقه‌كه‌ی و ده‌رگای داخراو شوقه‌كه‌یان شكاندووه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

دوای رووداوی تیرۆركردنی باڵیۆزی رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌مه‌ دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی دیپلۆماتكارانی رووسیایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.



ئەنجامدەری سەرەکی ھێرشەکەی بەرشەلۆنە دەستگیرکرا
ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا: سنووری خۆتان بزانن
ئه‌نقه‌ره‌: ئه‌ڵمانیا زیان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دات
ئه‌مریكا شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ دەكات
یه‌ڵدرم: ئێمه‌ باجی ناسه‌قامگیری ره‌وشی عفرین ده‌ده‌ین
ئه‌ردۆغان: ئۆپراسیۆنی توركیا و ئێران دژی په‌كه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌
باقری: ریفراندۆمی هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ده‌بێت
سوله‌یمانی: داعش دڕندایه‌تی مه‌غۆڵه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌
ئێران: ژووری ئۆپراسیۆنه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ئوردنه‌
خەڵكی ئێران چاوەڕێی بەڵێنەكانی روحانی دەكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە