ئێران بۆ ئه‌سه‌د: پێویستە کۆبونەوەکان بهێنرێنەوە سوریا
PM:12:13---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سكرتێری گشتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران داوا ده‌كات دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا بۆ دیمه‌شق بگوازرێنه‌وه‌ كه‌ به‌ "پایته‌ختی سوریای یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه‌" ناوی ده‌بات.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ عه‌لی شه‌مخانی له‌ دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك سوریا راگه‌یاند دانوستانی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا "پێویسته‌ له‌ نێوان سورییه‌كان و به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وان ئه‌نجام بدرێت و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی كاریگه‌ر ته‌نیا رۆڵی ئاسانكارییان هه‌بێت".

بڕیاره‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی سوریا به‌ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی روسیا ڤلادمیر پوتین له‌ ئاستانای پایته‌ختی قه‌زاقستان (كازاخستان) به‌ڕێوه‌ بچێت كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ یه‌كه‌م كاتژمێری رۆژی 29 كانوونی دووه‌می 2016 ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری له‌ سوریا به‌ نێوانگیری روسیا و توركیا راگه‌یه‌نرا.

به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران هه‌ر له‌مباره‌وه‌ وتی"پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن دانوستانی سیاسی بۆ دیمه‌شق بگوازرێنه‌وه‌ كه‌ پایته‌ختی سوریای یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه‌یه‌".

به‌ وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێرانی  گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د " ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن وڵاتانی پشتیوانییان له‌ دانوستانی سیاسی جیدی نین‌، بێگومان له‌ شه‌ڕ و خوێنڕێژی ناگه‌ڕێنه‌وه‌".

بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ توركیا یان هیچ وڵاتێكی دیكه‌ بدات، وتی"هه‌ندێ وڵاتان ستراتیژیی بی به‌رهه‌می خۆیان به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا گۆڕیوه و توانیویان تا ئاستێك هه‌ڵه‌كانی رابردووی خۆیان قه‌ڕه‌بوو بكه‌نه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: رادیۆ فه‌ردا



ده‌ستدرێژی سێكس له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌‌ نه‌ریت
ئون بڕیاریدا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت
ئەمریکییەکان: سوپاکەمان لاوازە
تره‌مپ ستراتیژێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێنە:پێشبڕکێی ساڵانەی بابا نوئێل لە لەندەن
ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە