ئه‌سه‌د: متمانه‌م به‌ ئه‌ردۆغان نییه‌
PM:12:16---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1633 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
تێری ماریانی، په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ته‌واو گۆڕاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دانوستانی ئاستانه‌ و ئاماده‌شه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ 91 گرووپی ئۆپۆزیسیۆن بكات.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ماریانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌شار ئه‌سه‌د، له‌ میانه‌ی دانیشتنێكی یه‌ك كاتژمێری له‌گه‌ڵ 3 په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نسی، گه‌شبینی خۆی به‌ دانوستانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی "ئاستانه‌"ی پایته‌ختی كازاخستان ده‌ربڕیوه‌.

به‌ گوێره‌ی ماریانی، به‌شار ئه‌سه‌د وتوویه‌تی"من گه‌شبینم و ئاماده‌یی ته‌واوم هه‌یه‌ بۆ ئاشته‌وایی، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك، ئه‌ویش دانانی چه‌كه‌كانه‌".

به‌ گوێره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ فه‌ره‌نسییه‌، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاندووه‌، توركیا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بووه‌ته‌ وڵاتێكی فشه‌ڵ و تۆمه‌تباریشی كرد به‌وه‌ی، به‌ندكراوی سیاسی له‌ توركیا، له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی، زیاتره‌.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ فه‌ره‌نسییه‌، سه‌باره‌ت به‌ گومانه‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرسی رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی 5+1، ئه‌سه‌د وتوویه‌تی"پێموایه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو، واقعییه‌".

سه‌رۆكی سووریا، فه‌ره‌نسای به‌وه‌ش تۆمه‌تباركردووه‌، كه‌ سیاسه‌تی وشترمرخ نه‌عامه‌ په‌یڕه‌وده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، فه‌ره‌نسا چیدیكه‌ وڵاتێكی ئارام و سه‌قامگیر نییه‌ و سووریا و فه‌ره‌نسا له‌ دژی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌جه‌نگن.

له‌ باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ جه‌نگه‌كاندا، له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامدراون، وتوویه‌تی"هیچ شه‌ڕێكی پاك نییه‌، دان به‌وه‌شدا ده‌نێم كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌نجامیانداوه‌".

له‌ باره‌ی تاوانه‌كانی سوپاكه‌شیدا، ئه‌سه‌د وتوویه‌تی"ره‌نگه‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه‌ ئه‌نجامدرابن، به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌ و من ئیدانه‌یان ده‌كه‌م".

هه‌ریه‌ك له‌ تێری ماریانی، نیكۆلا دویك و جان لاسال، رۆژی هه‌ینی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆشنبیری فه‌ره‌نسی، سه‌ردانی شاری حه‌له‌بیان كردووه‌ بۆ به‌شداریكردنی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی ئه‌رمه‌نییه‌كان و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌شدار ئه‌سه‌د كۆبوونه‌ته‌وه‌.



ئەمریكا وێنەكانی گرتوخانەی ئەبوغرێب بڵاو دەكاتەوە
رووسیا و توركیا بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن
وێنه‌: نمایشی سه‌ربازی هێزی ژنانی حوسی
سه‌رۆكی پێشووی لوبنان: قه‌زافی داوای لێكردم ببمه‌ موسڵمان
ئۆباما دوا قسەی خۆی لە بارەی پوتین كرد
ڤیدیۆ: گه‌نجێك زله‌یه‌ك له‌ پاڵێوراوێكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌دات
ڤیدیۆ: رووسیا مووشه‌كی كیشوه‌ربڕی تاقیكرده‌وه‌
سی ئای ئه‌ی 13 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌رشیفی بڵاوده‌كاته‌وه‌
لێبوردنی ئۆباما سیخوڕه‌كه‌ی CIAی نه‌گرته‌وه‌
ڤیدیۆ: بەم شێوەیە تیرۆرستەکەی تورکیا دۆزرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە