ئێران: پێشوازی لە په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا دەکەین
PM:01:44---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 513 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
راوێژكاری رێبه‌ری ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم بۆ عێراق گرنگ ده‌نرخێنێت و خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌شی به‌رامبه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا ده‌رده‌بڕێت.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی له‌ رێوره‌سمی پێشكه‌شكردنی كتێبێك له‌باره‌ی داعش وتی"پێشوازی له‌ نه‌هێشتنی ناكۆكی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی دۆستانه‌ی نێوان توركیا و عێراق ده‌كه‌ین".

ویلایه‌تی كه‌ به‌ دامه‌زرینه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناسراوه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق گرنگ نرخاند و وتی"حكومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی دراوسێتی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رقه‌رار كرد و هه‌نگاوه‌كانی بۆ رێزگرتن له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق هه‌نگاوێكی گرنگه‌".

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ وه‌زیری پێشووتری ئێران هیواداره‌ "ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌یه‌ نێوان توركیا و سوریاش مسۆگه‌ر بكرێت"و پێشی وایه‌ "ناكۆكی نێوان توركیا و سوریا له‌ قازانجی هیچ كامه‌یاندا نییه‌" و هیواش ده‌خوازیت توركیا بۆ سه‌رده‌می "به‌ سفركردنی كێشه‌كان"ی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پێكهاتوو له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی و په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كرد و پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی فێدراڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد و به‌ جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ له‌ چیای باشیكش كرد.

هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ باشیك، كه‌ له‌ مانگه‌كانی رابردوو، پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016، ببووه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.



ئه‌ردۆغان: هاوپه‌یمانیی خاچپه‌رستان ده‌ركه‌وت
موسڵ: چەکدارەکانی داعش هەڵدێن
داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌كات
ئەمریکا و ئیسرائیل: بەردەوام دەبین لە دژایەتیکردنی ئێران
ئیڤانكا به‌شداری لوتكه‌ی ژنان20 ده‌كات
کچی ئەنجامدەری هێرشەکەی لەندەن دەستبەرداری ژیانی تایبەتی نابێت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی په‌سه‌ند كرد
پلانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش دەگۆڕدرێت
روسیا: نه‌یارێكی‌ پۆتن دەستگیر كرا
به‌نداوی‌ فورات كۆنترۆڵكرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە