عه‌مید هه‌ڵگورد: فه‌رمانمان پێ‌ بكرێت شه‌ڕی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین
PM:07:05---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 27904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژە بۆ ئەوەدەکات وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێكاره‌‌و فه‌رمانمان پێبكرێت شه‌ڕی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی‌ داواكاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌شه‌نگال‌و لێدوانی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو"پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ شه‌نگال چۆڵ‌ بكات‌و گه‌ر پێویست بكات هێز به‌كاردێنین".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت"سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ به‌شداریكردنی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند "وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێكاره‌‌و پێشمه‌رگه‌‌و سه‌رباز له‌ته‌واوی‌ دونیا لایه‌نی‌ جێبه‌جێكارن".

وتیشی‌"پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ ملكه‌چی‌ بڕیاره‌كانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌".

ئه‌و هیوای خواست كه‌ دۆخه‌كه‌ نه‌گاته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ كه‌ بۆ پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌شه‌نگال هێز به‌كاربهێنرێت.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌راگه‌یه‌ناندنه‌كانه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ سوربونیان له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ جۆرێكه‌ له‌ڕاگه‌یاندن‌و ‌نمایشكردنی‌ هێز، ئه‌و وتی‌"ره‌نگه‌ له‌پراكتیكدا له‌ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌ڵوێسته‌كان گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا بێت"

وتیشی‌"ئومێد ده‌كه‌م هیچ حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌‌و په‌كه‌كه‌ له‌ڕاستیدا ده‌ركی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌رێمایه‌تی‌‌و ناوخۆییه‌ی‌ عێراق بكات".

هاوكات، هه‌ڵۆ پێنجوێنی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ نه‌ینه‌وای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند"یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان نه‌ به‌سیاسه‌ت نه‌ به‌هێز به‌شداری‌ هیچ شه‌ڕێكی‌ ناوخۆ ناكات".



نێچیرڤان بارزانی: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە
هێزەكانی توركیا 10 چالاكوانی كورد دەستگیر دەكەن
ده‌میرتاش: پلانی زیندانیكردنی ئێمه‌ له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌وه‌ داڕێژراوه‌
باڵیۆزی عێراق: حكومه‌تی عێراق مووچه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ نادات
بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بەرامبەر مەکتەبی سیاسی دێنە دەنگ
ئەنجومەنی ناوەند: دۆخی ئیستا شایەنی بەردەوامی نیە
لڤین داواکارییەکی مەسرور بارزانی بۆ هێزەکانی ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات
ئاشتی هەورامی 1000 فەرمانبەر دوور دەخاتەوە
بەم قەیرانە داراییەوە فەرمانەکەی نێچیرڤان بارزانی جێ بەجێکرا
وەزیری پەروەردە بۆ سەرمایەداران: پارەکانتان بهێنن بۆ وەزارەت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە