لیره‌ی‌ توركی‌ هاڕەیکرد
PM:07:17---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 12727 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نرخی‌ دۆلار‌و یۆرۆ له‌به‌رامبه‌ر لیره‌ی‌ توركی به‌رزبونه‌وه‌ی‌ زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینن‌و ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی تۆمارده‌كه‌ن.

له‌توركیا یەک دۆلار بە 3،77 لیرە و یەک یورۆ بە 4،00 لیرە فرۆشرا، ئەو دوو دراوە بەرزترین نرخیان تا ئێستا لەبەرامبەر لیرەدا تۆمار کرد و ژمارەی پێوانەییان شکاند. بەوشێوەیەش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەدا بەراورد بەکۆتا رۆژی ساڵی 2016 گەیشتە نزیکەی 7 لەسەدا.

سەرلەبەیانی دوێنێ یەک دۆلار بە 3،63 لیرە، بەڵام دوایی بۆ ژمارەی پێوانەیی مێژوویی 3،74 بەرزبوویەوە. لە کۆتایی رۆژدا نرخی یەک دۆلار گەیشتە 3،71 لیرە. نرخی دۆلار سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەشێوەیەکی ئاسۆیی رووی لەهەڵکشان بوو، دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەیی بردە 3،77 لیرە بەرامبەر بەیەک دۆلار لە کاتژمێر 10:25ەوە هەر دۆلارێک بووەتەوە بە 3،75 لیرە.

هاوکات نرخی یەک یورۆ 4،00 لیرەبوو کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی لیرەیە بەرامبەر یورۆ، بەڵام لەئێستادا هەر یورۆیەک بە 3،98 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.



موسڵ: ھێرشێكی داعش تێكشكێندرا
پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایەك بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەمریكا ئامادە دەكات
كێشە‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران پەرە دەستێنێ
ئێران: بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی قەتەر
سوپای پاسداران رەتیکردەوە موشەکانی وڵاتەکەی لە عێراق کەوتبێتنەوە
حه‌ویجه‌: داعش حه‌وت هاووڵاتی سه‌ر بڕی
ئه‌ردۆغان: لە ھاوكاریكردنی قەتەر بەردەوام دەبین
ئه‌ردۆغان: ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یڵێت له‌ باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ یه‌په‌گه‌ فێڵه‌
برلسكۆنی: له‌ تره‌مپدا ته‌نیا به‌ میلانیا سه‌رسامم
تره‌مپ: كه‌س ئەم بیرۆکەی به‌ خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە