کۆسرەت ڕەسوڵ گۆمەکەی شڵەقاند: بەم شێوە بکەن
PM:07:44---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 34539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
جێگری سكرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەست پێشخەرییەك ئاراستەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەکات.

دەقی دەست پێشخەرییەكەی کۆسرەت ڕەسوڵ:.

واپێشبینی دەكرێت، ساڵی 2017 هاوكێشەی هێز بەهۆی كزبوون، یان تەواو بوونی جەنگی دژی داعشەوە گۆرانكاری بەسەردابێت، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژی داعش دەچێتە قوناغێكی ترەوە، گۆرانكارییەكان لەناوچەكە خێراتر دەبن، ململانێی هێزە گەورەكان لەناوچەكە چرتر دەبێتەوە. عێراق وەك براوەی جەنگ رۆڵی گەورەتر بەخۆی دەدات، هێزەكانی حەشدی شەعبی وەك هێزێكی فەرمی و خاوەن شەرعیەتی خۆێن، لەهەوڵێ‌ فراوان بوونەوەدا دەبن، بەتایبەت لەناوچە كوردستانیەكان، هەموولایەك لەهەوڵی ئەوەدا دەبن سود لەگۆرانگارییەكان وەربگرن و خۆیان لەزیانەكانی بپارێزن.

ئەمرۆ ئیدارەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان لەئاستێكدا نییە كۆدەنگی پێ‌ دروستبكرێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە گۆرانكارییەكان كاریگەری نەخوازراویان بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەبێت، خراپی باری ئابوری و دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیش دۆخی نائارامی و دڵەراوكێی لای هاوڵاتیان زیاتر كردوە، ئەم دۆخە كاریگەری دەبێت لە بێ‌ هیوا كردن  و كەمكردنەوەی متمانەی جەماوەر بە دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێم و رۆڵی حیزبەكان، بۆیە ئەركی نەتەوەیی و ئەخلاقی سیاسی لەهەموو لایەكمان، بەتایبەت لەو لایەنانەی باڵادەستن، ئەخوازێت بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە خۆمان ئامادەكەین بۆ قۆناغێكی نویێ‌، قوناغێك كە گیانی لێبوردەیی ڕۆلی خۆی  بگێرێت لە چاو پۆشین لەهەر نیگەرانیەك كە لەرابردودا لەنێوان لایەنەكان رویداوە و بەمەرجی ئەوەی سود وەرگرین لەهەر كەموكورتیەك كە بونەتە هۆكار بۆ دروستبوونی ئەم بارە نا هەموارە، ئەم دۆخە لێمان دەخوازێت هەموومان پێكەوە بەرنامەیەك دارێژین، بۆ دروستكردنی گوتاری هاوبەش و بەرەورووبوونەوەی هەرئەگەرێكی مەترسیدار، بەرنامەیەك گیانی یەكتر قبوڵكردن لەناوماندا بچەسپێنێت و هەوڵەكان بەو ئاراستەیە بێت، جەماوەر لەگەڵ دامەزراوە شەرعییەكان و لایەنە سیاسییەكان، ئاشت بكاتەوە و ئومێد و متمانەیان بۆبگیرینەوە. دیارە بەبێ‌ دەستەبەركردنی دۆخێكی ئارام لەنێوان لایەنە سیاسییەكان، ئەستمەو گران دەبێت هەر هەنگاوێك بنرێت بۆ قوتاربوون لەم دۆخە چەقبەستوە، تەنانەت بەم حاڵەشەوە ئاسان نییە بچینە پای هەڵبژاردن و پێشكەشكردنی هەربەرنامەیەكیش بۆ چاكسازی و رێكخستنەوەی كۆمەڵگە ناتوانێت سەركەوتووبێت و ناتوانێت جەماوەر و هاوڵاتیان ئاشت بكاتەوە و بیانكاتە زامنی سەركەوتن.
رێكخستنەوەیی هەرێم و ئاشت كردنەوەی جەماوەر هەنگاوی عەمەلی و خێرا دەخوازێت، بۆ ئەو مەبەستە بەندە چەند پێشنیارێك دەخەمە بەردەم لایەنە سیاسییەكان، تا لەنزیككاتدا بتوانین بەهەموومان دۆخێكی تازە بهێنینە ئاراوە و ئەم دۆخەی ئێستا تێپەرێنین، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەزووترین كات:
•    كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە گشتی و بەتایبەتر پێنج لایەنە سەرەكیەكە سازبكرێت بۆ دروستكردنی چەند دەستەیەك لە ئەندامانی مەكتەب سیاسی ئەو لایەنانە بۆ گفتوگۆكردن، هەر دەستەیەك تایبەت بە پرسێك كۆبوونەوەكانیان سازبكەن بەمەبەستی چارەسەری كێشەكان و دروستكردنی هەماهەنگی لەسەر ئەم پرسانە و تاوتۆێكردنی پێویستیەكانی تێپەراندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە چەقبەستوە.
پرسەكان:
•    پرسی سەرۆكایەتی هەرێم
•    پرسی پەرلەمانی كوردستان
•    پرسی حكومەت
•    پرسی مووچە وبژێوی ژیان وخزمەتگوازریە بنچینەییەكان.
ئامانج لەكۆبوونەوەكان گەیشتن بەرێككەوتنی لایەنەكان بێت بۆ نەخشەرێگایەكی كاتی تاهەڵبژاردن و دۆزینەوەی رێگاچارەیەك، بۆ ئاشتكردنەوەی جەماوەر و چارەسەركردنی كەم و كورتیەكان  و رێكخستنەوەی دۆخی خراپی ئابوری و ئیداری هەرێمی كوردستان



یەکگرتوو: پارتی پڕۆژەی تازەی نییە
محەمەد حەکیم: یەکێتی و پارتی لەم کاتەدا دەستکاری مووچە دەکەن
قائیقامی شەنگال: بەغدا ڕیگرە لە کشانەوەی پەکەکە
مه‌روان گه‌ڵاڵی: ته‌نها كه‌سێك ئه‌و دۆخه‌ی له‌ هه‌رێم دروست كردوه‌
یەکێتی: پارتی دەیەوێت هاوکێشەی خۆیمان بکات
لڤین خشتەی نوێی مووچە بڵاو دەکاتەوە
کۆمەڵ: تەنها پارتی دۆخی هەرێمی پێچارەسەر دەکرێت
پارتی: مەبەستمانە لەگەڵ یەکێتی ڕێك بکەوین
پەرلەمانتارێک: بەغداد پارە نانێرێت بۆ هەرێم
وەستا رەسوڵ: ئازاد نەکردنی حەویجە هۆکاری سەربازییە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە