ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌می ئاشكراكرد كۆچی دوایی كرد
AM:11:03---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 913 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كلێر هۆلینگۆرس، ئه‌و خانمه‌ رۆژنامه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌واڵی راگه‌یاندنی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌می بڵاوكرده‌وه‌، كۆچی دوایی كرد, كه‌ ئه‌و كاته‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی بوو له‌ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌وانی به‌ریتانیا له‌ ساڵی 1939.

له‌ مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 1939، ئه‌و په‌یامنێره‌ (ئه‌وكات ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو)، به‌ ته‌نیا چووه‌ سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا و كاروانی تانك و زریپۆشه‌كانی ئه‌ڵمانیای بینی، كه‌ بۆ داگیركردنی پۆڵه‌ندا ده‌ڕۆیشتن.

ته‌نها دوای سێ رۆژ، ئه‌و كچه‌ له‌ باره‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ش ته‌نها بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا و به‌ریتانیاش بوو.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هه‌واڵی مردنی كلێر هۆلینگۆرسی له‌ زاری كاسی هیلبۆرن فینگ، هاوڕێی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ كۆچكردووه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كاتێك له‌ هۆنگ كۆنگه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه‌ و وتوویه‌تی"كلێر له‌ نێو كه‌سوكار و هاوڕێكانی كۆچی دوایی كرد".

راپۆرته‌كه‌ی هۆلینگۆرس بۆ ئاشكراكردنی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانیی، به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین راپۆرته‌كان داده‌نرێت له‌ سه‌رده‌می هاوچه‌رخ.

ئه‌و خانمه‌ رۆژنامه‌وانه‌، له‌ ساڵی 2009، بۆ رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف" وتی"كاتێك ئه‌و هه‌واڵه‌م ئاشكرا كرد، زۆر زۆر بچووك بووم، چوومه‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری په‌نابه‌ران و نابینایان و ئه‌وانه‌ بكه‌م، كه‌ بیریان لاواز بووه‌، له‌و كاته‌شدا له‌ ناكاو جه‌نگ هه‌ڵگیرسا".



کەنەدا: 50 هه‌زار په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی پێگه‌یشتووه‌
موگابێ خۆی بۆ سەرۆكایەتی دەپاڵێوێت
ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ران ده‌رده‌كات
زیاتر له‌ 61 هه‌زار ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌ینه‌وا
تره‌مپ: تیرۆر له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ هه‌ڵده‌كێشین
سوریا: ڕژێم ناوچه‌كانی‌ ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن بۆردومان ده‌كات
ڕه‌قه‌: شه‌ڕڤانان گوندێكی تریان ئازاد كرد
پێنس: خەرجییەکانی بواری سەربازی زیاتر دەکەین
جۆن مەکین هێرشی توند دەکاتە سەر ئیدارەی ترەمپ
بەریتانیا: پێویستە هێزی زیاتر ببرێتە ڕەقە و موسڵ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە