ئه‌مریكا: پەیەدە پەشداری کۆبونەوەکان دەکات
AM:11:10---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 3890 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا داوای‌ به‌شداریكردنی‌ په‌یه‌ده‌ له‌ گفتوگۆكانی‌ ئاشتی‌ تایبه‌ت به‌ سوریا ده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌بێت گفتوگۆكان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بكرێت.

مارك تۆنه‌ر، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پارتی‌ یه‌كێتـی‌ دیموكرات (په‌یه‌ده‌) كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ سوریا، به‌هێزترین گروپه‌ كه‌ له‌ دژی‌ داعش شه‌ڕ ده‌كات ، بۆیه‌ ده‌بێت شوێنی‌ له‌ مێزی‌ گفتوگۆكان له‌باره‌ی‌ ئاشتی‌  چاره‌سه‌ری‌ سوریا هه‌بێت.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: به‌ توركیا و وڵاتانی‌ تریان ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌بێت په‌یه‌ده‌ش، به‌شداریی‌ گفتوگۆكان بێت و تاكه‌ ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ئاشتیانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌رپه‌رشتی‌ بكات.

ئه‌وه‌ش بۆ جاری‌ یه‌كه‌مه‌، ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ داوای‌ به‌شداریی‌ په‌یه‌ده‌ له‌ گفتوگۆكانی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ دۆخی‌ سوریا ده‌كات، له‌كاتێكدا بڕیاره‌ 23 ی‌ ئه‌م مانگه‌، روسیاو توركیا سه‌رپه‌رشتی‌ گفتوگۆكانی‌ كازاخستانی‌ تایبه‌ت به‌ سوریا بكه‌ن و توركیاش به‌ ڕوسیای‌ راگه‌یاندوه‌ كه‌ نابێت كورد به‌شداریی‌ گفتوگۆكان بكات.



پارتی: بێ مووچه‌یی هۆكاری خۆكوشتنه‌كانن
محەمەد حاجی مەحمود: سوپای عیراق توانای هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستانی نییه‌
ڕەقە: شەڕڤانان گەڕەکی نەزلەتیان کۆنترۆڵکرد
کەرکوک: كه‌سێك براكه‌ی خۆی ده‌كوژێت و راده‌كات بۆ هه‌ولێر
سلێمانی: ته‌رمی گه‌نجێك به‌ هه‌ڵواسراوی ده‌دۆزرێته‌وه‌
په‌كه‌كه‌: 6 ‌هەزار سەربازی تورک کوژراون
ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەمریکا داواکارییەکی ئاڕاستەکردوم ڕەفزم کردوە
لڤین ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاو دەکاتەوە
بایده‌میر: ماوه‌ی‌ 163 رۆژه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ بارمته‌گیراوه‌
هه‌په‌گه‌: ئاماری دوو ساڵی ڕابردووی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە