شه‌قامێكی‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌كرێت به‌ناوی‌ باڵیۆزه‌کەی ڕوسیاوە
AM:11:15---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1013 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
توركیا یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌ی‌ پایته‌خت ده‌كات به‌ناوی باڵیۆزه‌ تیرۆركراوه‌كه‌ی ڕوسیا، كه‌ مانگی ڕابردوو له‌و شاره‌ تیرۆر كرا.

مه‌لیح گوگجاك، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌نكه‌ره‌ ڕایگه‌یاند، كۆپییه‌كی ئه‌و بڕیاره‌یان ئاراسته‌ی خێزانی باڵیۆزه‌ تیرۆركراوه‌كه‌ی ڕوسیا له‌ توركیا كردوه‌ له‌باره‌ی گۆڕینی ناوی شه‌قامێكی ئه‌نكه‌ره‌ بۆ ئه‌ندرێ‌ كارلۆڤ.

ڕۆژی 19ی كانونی یه‌كه‌م ئه‌ندرێ كارلۆڤ، باڵیۆزی ڕوسیا له‌ توركیا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیدا، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.

دواتر سه‌ركرده‌كانی ڕوسیا و توركیا ڕایانگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ هه‌وڵێك بوه‌ بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، دواتریش به‌رپرسانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، چه‌كداره‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه‌ هه‌بوه‌ پێشتر، به‌ڵام گوله‌ن ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌.



ده‌ستدرێژی سێكس له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌‌ نه‌ریت
ئون بڕیاریدا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت
ئەمریکییەکان: سوپاکەمان لاوازە
تره‌مپ ستراتیژێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێنە:پێشبڕکێی ساڵانەی بابا نوئێل لە لەندەن
ئه‌مه‌ریكا: هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنین
چیرۆکی ئەو سەرۆکەی 50 ساڵە بە ونبووەو نەگەڕاوەتەوە
ئۆغڵو: یه‌په‌گه‌ مه‌ترسییه‌ نه‌ك رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د
ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته‌
ئه‌ردۆغان ترسی له‌ ده‌ستدانی كه‌عبه‌ی هه‌یه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە