پارتی ڕێگەی لە عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح و سۆران عومه‌ر گرت بچنە هەولێر
AM:11:18---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 3550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
له‌بازگه‌ی‌ پردێ‌ ڕێگه‌ له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح و سۆران عومه‌ر ده‌گیرێت وڕێگه‌ نادرێت بچنه‌ ناوشاری‌ هه‌ولێر، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان لێ‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و هه‌وڵی‌ تێپه‌راندنی‌ بازگه‌كه‌ بده‌ن، ئه‌وا ته‌قه‌یان لێ‌ ده‌كه‌ن.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان  به‌میدیاکانی گۆرانی‌ ڕاگه‌یاند، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌رپه‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌مانویست بچین بۆ شاری‌ هه‌ولێر، به‌ڵام  دوای‌ یه‌ك كاتژمێر له‌ڕاگرتنمان له‌بازگه‌ی‌ پردێ‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌رێگه‌مان پێ ناده‌ن بچینه‌ ناوشاری‌ هه‌ولێره‌وه‌.

هاوكات سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌میدیاکانی گۆرانی‌ ڕاگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین ئه‌گه‌ر بڕۆین و بازگه‌ تێپه‌ڕێنین ئه‌وا ته‌قه‌مان لێ‌ ده‌كه‌ن.

رێگری‌ كردن له‌ودوو په‌رله‌مانتاره‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ سیناریۆی‌ رێگریكردنه‌ له‌دكتۆر یوسف محه‌مه‌د ی‌ سه‌رۆكی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان كاتێك له‌2 1 ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ 2015 له‌ هه‌مان بازگه‌ ڕێگری‌ لێكراو رێگه‌ نه‌درا بچێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی‌.



سلێمانی‌: زیندانییه‌ك له‌ چاكسازی‌ گه‌وران گیانی لەدەستدا
پەروەردە بڕیار لەسەر تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەدات
لڤین تەوەری کۆبونەوەکانی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەکاتەوە
وێنە: گەنجێكی كوردی رۆژهەڵات لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەستدا
پشتیوان سادق سكاڵا لەسەر ئەحمەد میرە تۆمار دەکات
ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەم دەسەڵاتە بکوژو ببڕو بخۆرە ئێكسپایەرە بەرەو داڕمانمان دەبات
لڤین نوسینێکی نەوشیروان مستەفا بڵاودەکاتە كە 57 ساڵ پێش مردنی نوسراوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: تائێستا رانەسپێردراوین بۆ ئەنجامدانی راپرسی
كادیرە ئازادكراوەكەی یەكێتی: لەكاتی لێكۆڵینەوەدا هەڕەشەیان لێكردم
دواین زانیاری لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی گرێ بەست
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە