دیلۆك: هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس
AM:11:20---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێریكدا دوو جار هێرش ده‌كرێته‌وه‌ سه‌ر پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ شاری دیلۆكی باكووری كوردستان.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه شه‌وی سێشه‌ممه‌‌ سێ چه‌كدار ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كرد و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان روویدا و هێرشكارێك ده‌ستگیر كرا و دووی دیكه‌شی رایانكرد و پۆلیسێكیش له‌و شه‌ڕه‌دا بریندار بوو.

هه‌ر دوو هێرشكاره‌كه‌ی دیكه‌ به‌ ئۆتۆمبێل له‌ ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ توانیویان خۆیان له‌ ده‌ست پۆلیس رزگار بكه‌ن كه‌ به‌ ئۆتۆمبێل به‌ دوایان كه‌وتبوون.

رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی دیلۆك پاش ئه‌وه‌ی دێت ئێواره‌ی دوێنی دوو چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی و  هه‌وڵیاندا بچنه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام له‌ خاڵێكی پشكنین به‌ دووری 50 مه‌تری بیناكه‌، شه‌ڕ و پێكدادان نێوان پۆلیسی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ و هێرشكاران روویدا و له‌ ئه‌نجامدا هێرشكارێك كوژرا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی رایكرد و پۆلیسێكیش بریندار بوو.

هه‌ر پاش هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ هێزێكی زۆری ئه‌منی و پۆلیس له‌ناو شار بڵاوه‌یان‌ پێكرا و تا ئیستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و دوو هێرشه‌ی به‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ و پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش هیچ لێدوانێكیان له‌مباره‌وه‌ نه‌داوه‌ كه‌ دوو هێرشكار ده‌ستگیر كراون.



پۆلیسی سلێمانی: ژن و مێرده‌ كوژراوه‌كه‌ی سلێمانی خه‌ڵكی هه‌ولێرن
گەشتوگوزاری سلێمانی سێ لیژنەی بۆ ڕۆژانی جەژن پێكهێنا
یەکێتی و گۆران بە بڕیاری بەردەوام بوون لە کۆبونەوە کۆبونەوەکەیان کۆتاییهات
گۆڕان پێشنیارەکانی پارتی ڕەتکردەوە
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی پێهات
كەجەكە: ڕیفراندۆم سەرناکەوێت
وێنە: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فا دەکەن
داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی گه‌شتیاران ده‌كرێت
لەتیف نێروەیی: هیچ کایەیەکی سەرەکی حکومڕانی بە دەستی یەکێتییەوە نییە
پارتی: نابێ مافی دەنگدانی هاووڵاتیانی كەركووك پێشێل بكرێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە