یه‌كه‌مین به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل له‌ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌
PM:06:07---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژە بۆئەوەدەکات زانكۆكان ده‌بێت كارامه‌یی پێشكه‌ش به‌خوێندكاران بكه‌ن و، خوێندكاران بۆ بازار و گۆڕانكارییه‌كانی داهاتو ئاماده‌ بكه‌ن.

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كی هات، كه‌ ئه‌مڕۆ 11-1-2017، له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌شی (ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل) له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێر پێشكه‌شی كرد.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و پارێزگاری هه‌ولێر و، نوێنه‌ری باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و، ڕێكخراوی ئایرێكس و، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا.

د.كاوه‌ شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ وته‌یكدا، دوای به‌خێرهێنانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، میوانان، به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل له‌ زانكۆكه‌یان كرد و وتی: ئه‌م به‌شه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ ده‌كرێته‌وه‌، وتیشی له‌ كردنه‌وه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كونسڵگه‌ری ئه‌مریكا و، ڕێكخراوی ئایرێكس و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل هاریكار بون، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، له‌ وته‌كه‌یدا د.یوسف گۆران وتی: خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌ بۆنه‌یه‌كی زانستی گرنگ ئاماده‌ ده‌بم، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا باسی له‌ دیدگای وه‌زاره‌ت بۆ داهاتو كرد و ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌ت خۆمان بۆ گۆڕانكارییه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك ده‌بێ زانكۆكان خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی جیهان بگونجێنن و، كارامه‌یی پێشكه‌ش به‌خوێندكاران بكه‌ن و، خوێندكاران بۆ بازار و گۆڕانكارییه‌كانی داهاتو ئاماده‌ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌گرنگی كردنه‌وه‌ی به‌شی (ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: ته‌كنه‌لۆژیای ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌ گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ بازاری كاری كوردستان كارده‌كه‌ن ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ به‌رده‌وامه‌دا بن، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل و خوێندنی لایه‌نی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل ده‌سكه‌وتێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، ئه‌م به‌شه‌ش ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ دروستكردنی توێژێكی كارا، كه‌ ڕۆڵیان ده‌بێت له‌ پاراستنی باری ئابوری هه‌رێمی كوردستان و، ڕێگرده‌بێت له‌ به‌هه‌ده‌ردان و چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سامانی میلـله‌ته‌كه‌مان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

د.یوسف گۆران ڕاشیگه‌یاند كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ هاریكار ده‌بێت بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجانی وڵات، چونكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ دنیا هه‌یه‌ حكومه‌ته‌كان به‌ره‌و بچوكبونه‌وه‌ ده‌چن، چونكه‌ بواره‌كان ئه‌وه‌نده‌ زۆر بون، حكومه‌ته‌كانی دنیا ناتوانن بپرژێنه‌ سه‌ر هه‌مو بواره‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی كارا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتانی دنیا ده‌بینن، هیچ سیستمێكی حكومڕانی ناتوانێ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیه‌كانی بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ زیاتر كۆمه‌ڵگه‌ پشت به‌خۆی و كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌ستێت و، له‌ ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بڕخسێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها ڕه‌هه‌ندێكی ئابوری نیه‌، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیشی هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پشتی به‌ئابوری كۆمه‌ڵگه‌و هاوڵاتیانی خۆی به‌ست ئه‌وه‌ دیموكراسی زیاتر تێدا به‌رقه‌رار ده‌بێت و سه‌قامگیریشی زیاتر ده‌بێت و، ده‌بێته‌ خاوه‌ن ئابورییه‌كی پته‌ویش.

له‌ به‌شی كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوای له‌ كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل كرد په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێر دروست بكه‌ن، چونكه‌ دواتر ده‌توانن سود له‌ ده‌رچوه‌كانیان وه‌ربگرن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی و ئه‌كادیمی.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند وتارێكی دیكه‌ پێشكه‌شكرا، دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كانیش، به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.كاوه‌ شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و، خاتو لۆرا مه‌یسن سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخراوی ئایرێكس له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی به‌شی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێل، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایان و خوێندكاران كرد و، هیوای خواست ببنه‌ كادرێكی لێهاتو بۆ داهاتوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.



بەفەرمی نەجمەدین کەریم لەسەر کارلادرا
مەسعود بازرانی دوای 24 کاتژمێر لەئاڵۆزی کوردستان و ونبوونی دەرکەوت
وێنە: کێ لەپشت هێنانەوەی تەرمی شەهیدەکانی یەکێتی بوو بۆ سلێمانی
پارتی لە باشک کشایەوە
وێنە: کۆسرەت ڕەسوڵ دەرکەوتەوە
شوان قەڵادزەیی گیانی لەدەستدا
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان
وه‌ستا ڕه‌سوڵ: به‌ فه‌رمانی بارزانی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد
ئاراس شێخ جه‌نگی: ویستیان ئاشبه‌تاڵێكی دیكه‌ بخوڵقێنن
جه‌بار یاوه‌ر: هێزه‌كانی 70 له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دوور نەخراونەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە