وەزارەتی دارایی ئاگاداری ئەم مووچە خۆرانە دەکاتەوە
PM:06:16---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 6458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاگاداری سەرجەم خانەنشینەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكاتەوە، كە لە رێكەوتی 15 كانوونی دووەمی 2017 تا رێكەوتی 15 شوباتی 2017 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی بایۆمەتری.

هەر بەپێی ئاگاداریەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم خانەنشینانی سنووری پارێزگای هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەكانیان پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر بكەن، هاوكات هەر خانەنشێنێك ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆری) بێت یان كارتی نشیتیمانیان هەبێت.


رۆژی 10ی تشیرینی یەكەمی 2016، حكومەتی هەرێم لەرێگەی كردنەوەی (76) بنكەی تۆماری فەرمانبەران و موچەخۆرانەوە دەستیكرد بە هەنگاوەكانی سیستەمی بە ئەلیكتڕۆنی موچەی فەرمانبەران و لەماوەی سێ‌ مانگدا پڕۆسەكە تەواو دەبێت، بەپێی ئەو بەرنامەیەی حكومەتی راگەیاندووە، سیستەمەكە رێگە لە مووچەی بندیوارو دوو مووچەو سێ‌ مووچە دەگرێت.




یەکگرتوو: پارتی پڕۆژەی تازەی نییە
محەمەد حەکیم: یەکێتی و پارتی لەم کاتەدا دەستکاری مووچە دەکەن
قائیقامی شەنگال: بەغدا ڕیگرە لە کشانەوەی پەکەکە
مه‌روان گه‌ڵاڵی: ته‌نها كه‌سێك ئه‌و دۆخه‌ی له‌ هه‌رێم دروست كردوه‌
یەکێتی: پارتی دەیەوێت هاوکێشەی خۆیمان بکات
لڤین خشتەی نوێی مووچە بڵاو دەکاتەوە
کۆمەڵ: تەنها پارتی دۆخی هەرێمی پێچارەسەر دەکرێت
پارتی: مەبەستمانە لەگەڵ یەکێتی ڕێك بکەوین
پەرلەمانتارێک: بەغداد پارە نانێرێت بۆ هەرێم
وەستا رەسوڵ: ئازاد نەکردنی حەویجە هۆکاری سەربازییە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە