لڤین هۆکاری ڕێگری کردن لە عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر بۆناو هەولێر بڵاودەکاتەوە
PM:07:12---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 16891 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پەرلەمانتارانی كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان پاش رێگریكردنیان لە چوونەناو شاری هەولێر، ئاماژە بۆئەوەدەکەن بەرپرسی بازگەکە پێی وتون"هەولێر پیسە ئێوە مەچنە ناوی".

لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی، سۆران عومەر وردەكاری رێگریكردنیان لە چونە ناو شاری هەولێری رونكردەوە و رایگەیاند، دوای كاتژمێر 8ی شەوی رابردوو كاتێك گەیشتینە بازگەی پردێ بۆئەوەی بچنە ناو شاری هەولێر، چەكدارێكی زۆر لە بازگەكە هەبوو، شڵەژاوییەك هەستی پێدەكرا.

 وتیشی"كاتێك گەیشتینە بەردەم بازگەكە، ئاسایشەكان وتیان ناتناسین و ناسنامەكەت، كاتێك پێمدان وتیان بۆتان نییە داخڵی هەولێربن و دەمدرێژی زیاتر مەكەن".

ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی، كە سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستانیشە، زیاتر روداوەكەی گێڕایەوە و رایگەیاند"لەبەرچاوی هاوسەری و منداڵەكانم بۆكسیان لێداوم و ئەویش وەڵامی داونەتەوە، هەروەك بە 20 چەكدارەوە میلی لێهێنراوەتەوە و بە شەق و لێدانیش ئۆتۆمبێلەكەیان شكاندوە.

لەبارەی هۆكاری ئەو روداوەش، سۆران عومەر وتی"ئاسایشەكان پێیان وتین، بە فەرمانی سەروو خۆمان رێتان پێنادەین بچنە ناو هەولێرەوە. هەروەك بەرپرسی بازگەی پردێ پێیوتین: هەولێر پیسە ئێوە مەچنە ناوی".

پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی دركاند، كە بۆ كارێكی رۆتین و ئاسایی ویستویانە سەردانی كونسوڵخانەی فەرەنسا بكەن لە شاری هەولێر، بەڵام هیچی زیاتری لەوبارەیەوە نەدركاند.

وتیشی "ئەو كارە نامە و ئاماژەیەكی مەترسیدارە، بەڵام نازانین پەیوەندی بە چییەوە هەیە و هیچیان پێنەوتین، بەس رەنگە پەیوەندی بەوەوە هەبێت لەگەڵ عەلی حەمەساڵح لەسەر گەندەڵی كارمان كردوە و كاریگەریمان لەسەر رای گشتی دروستكردوە".

هەڕەشەی ئەوەشی كرد، تەعدا لەكەس قبوڵ ناكەن، بەڵام بەرپرسیارانە رەفتاریان كردوە، ئەگەرنا خوێن دەڕژا.

لەلایەن خۆیەوە عەلی حەمەساڵح لەبارەی رونكردنەوەكەی دوای روداوەكە، كە وتبوی ئاسایشەكان و سۆران عومەر میلی دەمانچەیان لە یەك راكێشاوە، رایگەیاند، كەناڵەكانی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رونكردنەوەكەیان گەورە كردوە، بەڵكو كامێرا هەیە و هەروەك قسەی ئاسایشەكانم گواستۆتەوە.

وتیشی "پارتی بەرپرسە ئەگەر لەسەر ئەو جۆرە كارانە شەڕی نواخۆ سەرهەڵبدات".



یەكێتی وەڵامی عەبادی دەداتەوە
هاتووچۆی هه‌ولێر هاوڵاتیان ‌ئاگاداردەكاتەوە
كه‌نه‌دا: پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌چوو
یەکگرتوو: لە پرسەی ڕێکخەری گۆڕاندا بێڕێزیمان بەرامبەر کرا
سۆران عومەر یادگارییەکی خۆی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دەگێڕێتەوە
زۆرینەی كورد دەنگی بە رۆحانی داوە
ڤیدیۆ: بزانە کێ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بەهۆی کۆچکردنی نەوشیروان مستەفاوە هەڵوەشاندەوە
ئاسایش ده‌ستگیركردنی كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نێت
عادل موراد: زۆر كەس كاكە نەوە ناناسن
ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە